ره‌غد سه‌دام حوسێن وه‌ڵامى به‌غدا ده‌داته‌وه
"له دواى كوشتنى باوكمه‌وه يه‌ك لێدوانم نه‌داوه"
K24 – هه‌ولێر:
ره‌غدى كچى سه‌دام حوسێن وه‌ڵامى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراقى دايه‌وه، كه ئه‌وى وه‌ك داواكراو ناساندبوو و رايگه‌ياند، "له دواى كوشتنى باوكمه‌وه يه‌ك لێدوانم نه‌داوه".
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بييه"، ره‌غدى كچى سه‌دام حوسێن سه‌رسوڕمانى خۆى له باره‌ى بڕياره‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق ده‌ربڕى و گوتى: "ئه‌وه‌ى ئه‌و ليستهى ئاماده‌كردووه و ناوى منى تێكردووه، له جه‌نگه‌ڵدا ده‌ژيت، نه‌ك له بوارى ياسادا".
گوتيشى: "له 2003ه‌وه له عێراق دابڕاووم و له دواى كوژرانى باوكيشمهوه يه‌ك لێدوانم نه‌داوه و پێشتريش له عێراقدا خاوه‌نى هيچ پۆست و پلهيهك نه‌بوومه".
ئه‌م وتانه‌ى ره‌غد دواى ئه‌وه دێن، كه دوێنێ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق، بۆ يه‌كه‌مجاره ناوى 60 داواكراويان بڵاوكرده‌وه و ره‌غدى كچى سه‌دام حوسێن، كه له ئه‌رده‌ن نيشته‌جێيه يه‌كێك بوو له داواكراوه‌كان.
له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس بڵاويكرده‌وه، به‌رپرسێكى ئه‌منى پله باڵاى عێراق رايگه‌ياندووه، "ئه‌و ليسته ناوى گرنگترين ئه‌و كه‌سانه‌ى تێدايه كه له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراقه‌وه داواكراوون و بڕيار دراوه ناويان بڵاوبكرێته‌وه".
له ليسته‌كه‌دا ناوى 28 كاديرى رێكخراوى داعش و 12 به‌رپرسى رێكخراوى قاعيده و 20 سه‌ركرده‌ى حزبى به‌عسى هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ن.
سه‌رجه‌م داواكراوه‌كان عێراقين، جگه له يه‌كێكيان نه‌بێت، كه ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ى لوبنانى هه‌يه، ئه‌ويش ئه‌ميندارى گشتى پێشووى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يى عه‌ره‌ب معن به‌شوره و تۆمه‌تبار كراوه به ناردنى چه‌كدارى بيانى بۆ ناو عێراق.
ئه‌وه‌ى بووه جێى سه‌رنجى ميدياى جيهانى، له ليستى داواكراوهكاندا عێراق ناوى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعشى نه‌هێنابوو و وه‌ك داواكراو ناوى تۆمار نه‌كردبوو.
سه‌رچاوه: عهرهبييه و فرانس پرێس
و:ئ.ر