كفنه‌كه‌ی پۆشی و هێرشی كرده سه‌ر نووسینگه‌ی رۆحانی
هێرشبه‌ره‌كه دوای برینداركردنی ده‌ستگیركرا و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته ته‌قه‌یان له كه‌سێك كردووه، كه جلێكی هاوشێوه‌ی كفنی پۆشیبوو و به چه‌كه‌وه هێرشی كردۆته نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ناوه‌ڕاستی شاری تاران.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی، ئه‌و كه‌سه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ قوربانیدان به ژیانی خۆی، جلی هاوشێوه‌ی كفنی پۆشیبوو و كاتژمێر نزیكه‌ی 11ی به‌یانی بوو، كه هه‌وڵیدا دزه بكاته ناو نووسینگه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
له‌مباره‌یه‌وه موحسن حه‌مدانی جێگری پارێزگاری تاران به ئاژانسی فارسی راگه‌یاند: "هێرشبه‌ره‌كه دوای برینداركردنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین ناسنامه و پاڵنه‌ره‌كانی هێرشبه‌ره‌كه ئاشكرا بكه‌ین".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا، حه‌سه‌ن رۆحانی له نووسینگه‌كه‌ی خۆی نه‌بوو، به‌ڵام تائێستا هۆكاری ئه‌و هێرشه نازاندرێت.
ئاژانسی مێهریش بڵاویكرده‌وه، هێرشبه‌ره‌كه ته‌مه‌نی 35 ساڵه و كاتێك به‌نیازی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئه‌منی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بوو كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامێكی كۆنترۆڵكراوی چڕی هێزه ئه‌منییه‌كان، ته‌قه‌ی لێكراوه و گوللـه‌یه‌ك به‌ر قاچی كه‌وتووه.
هه‌رچه‌نده تائێستا هیچ ده‌زگایه‌كی میدیایی ئێران پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌و هێرشه‌یان بڵاو نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چه‌ندین جار خه‌ڵكی بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به گرانی نرخی كاڵاكان و بێكاری، خۆپیشاندانیان له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌نجامداوه.
ماوه‌یه‌كه خه‌ریكه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به‌رز ده‌بێته‌وه، زۆربه‌یان به‌رامبه‌ر به گرانی نرخه‌كان، بێكاری و داڕووخانی دۆخی ئابووری ئه‌و وڵاته، هه‌ندێكی دیكه‌ش له سیسته‌می سه‌ركوتكاری ده‌سه‌ڵات ناڕازین، به‌شێكیش ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌گه‌رایی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، وێڕای به‌رهه‌ڵستی سیاسی و دیكتاتۆری، كه به‌گوێره‌ی زۆرێك له وڵاتانی جیهان، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئێران، به‌ڵكو به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه خه‌ریكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه درووست ده‌كات.