سوپاى توركيا دانى نا به كوژرانى سه‌ربازێكى ديكه‌ى
ژماره‌ى سه‌ربازه كوژراوه‌كانى سوپاى توركيا به‌رز بووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا دانى نا به تێكشكانى تانكێك و كوژرانى سه‌ربازێكى ديكه و به‌وه‌ش ژماره‌ى سه‌ربازه كوژراوه‌كانى سوپاى توركيا گه‌يشته 16 سه‌رباز.
ئه‌مڕۆ هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين پێى نايه حه‌ڤده‌هه‌مين رۆژييه‌وه و تا ئێستا سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى له ناوچه سنوورييه‌كان و به قوڵايى كه‌متر له پێنج كيلۆمه‌تر رووبه‌ڕووى به‌رگرى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بوونه‌ته‌وه.
سوپاى توركيا دانى به‌وه‌دا نا ئه‌مڕۆ له چياى دارمكى باكوورى عه‌فرين تانكێكيان له لايه‌ن يه‌كينه‌كانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و تێكشكاوه. به‌ڵام له باره‌ى سه‌ربازه سه‌رنشينه‌كانى ئه‌و تانكه‌وه هيچ زانيارييه‌كى ئاشكرا نه‌كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و راگه‌يه‌ندراوه‌ى سوپادا، كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا هه‌واڵى كوژرانى سه‌ربازێكى ديكه‌ى سوپاى توركيايان بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كرد، سه‌ربازه‌كه له ئاكامى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى گوله هاوه‌نێك كوژراوه.
دوێنێش سوپاى توركيا دانى نا به كوژرانى دوو سه‌رباز و برينداربوونى 5 سه‌ربازى ديكه.
به‌و ئه‌نجامه‌ش ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى سوپاى توركيا كه به ره‌سمى توركيا دانى ناوه به كوژرانياندا گه‌يشته 16 سه‌رباز.
شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه بۆ سوپاى توركيا خوێناوى بوو، چونكه وه‌ك سوپا دانى پێداناوه له ئاكامى تێكشكانى تانكێكدا پێنج سه‌رباز به‌يه‌كه‌وه كوژران و دوانى ديكه‌شيان له ئاكامى پێكدادانه‌كاندا كوژران و ته‌نيا له‌و رۆژه‌دا 7 سه‌رباز كوژران.
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.