توركيا.. 573 به‌رهه‌ڵستكارى هێرشى سوپا بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستگيركران
١٢٤ کەس کە بەشدارییان لە چالاکییەکانی ناڕەزایەتییدا کردووە، دەستگیرکراون
K24 – هه‌ولێر:
له سەرەتای دەستپێکی هێرشى توركياوه بۆ سه‌ر عه‌فرين، تا ئێستا 449 کەس کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نه‌يارێتى خۆيان بۆ شه‌ڕى توركيا ده‌ربڕيى بوو و هه‌روه‌ها و 124 کەس کە بەشدارییان لە چالاکییەکانی ناڕەزایەتییدا کردووە، دەستگیرکراون.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى توركيا (ئه‌نادۆڵ)، بڵاويكرده‌وه، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە هەریەک لە بینگۆل، بەدلیس، ماردین، سێرت و دێرسم 9 پەناگە و ئەشکەوت کە لە لایەن چەکدارانی رێکخراوی په‌كه‌كه‌وه بەکاردەهێنرا، خاپوورکراون و چوار بۆمبی دەستی پووچەڵکرانەوە.
ئاژانسه‌كه بڵاويشيكرده‌وه، لێکۆڵینەوە لە 934 هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە پڕوپاگەندەیان بۆ هەریەک لە رێکخراوەكانى په‌كه‌كه و فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كردووه، ده‌ستگيركراون و رێکاری ئه‌منى بەرامبەر بە 260 کەس گیراوەتەوەبەر.
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.