داعش له "تۆرا بۆرا"ـی كوردستانه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات
"سه‌ریاس سادقی شوێنی ئه‌بو عائیشه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌و پشتێنه بۆمبرێژكراوه‌كه‌ی له گڵكۆی ئیمام خومه‌ینی ته‌قانده‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
له‌وانه‌یه داعش له عێراق و سووریا تا راده‌یه‌كی زۆر گه‌مارۆدرابن و شكستی گه‌وره‌یان تووش بووبێت، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی ئه‌و گرووپه بۆ سه‌ر ئێران به‌ھێزه، ئه‌ندامانی داعش له سنووره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران كۆبوونه‌ته‌وه‌و هه‌ندێك جار له‌وێوه شۆڕبوونه‌ته‌وه ناو ئێران، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشوودا بینرا.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی عێراقی ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كه چیاكانی ناوچه‌كه‌یان ناوناوه "تۆرا بۆرا" ئه‌وه‌ش هه‌مان ناوی ئه‌و چیایانه‌ی ئه‌فغانستانه كه ئوسامه بن لادن، رێبه‌ری پێشووی قاعیده ساڵی 2001 كردبوویه حه‌شارگه‌ی خۆی وهێرشی سه‌ر سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانی ده‌كرد.
له كۆتاییه‌كانی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ، 3 پاسداری ئێرانی له ناوچه‌ی به‌مۆ كوژران، ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ 21 چه‌كداری توندڕه‌و رووبه‌ڕوو ببوونه‌وه. سوپای پاسدارانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئه‌وانه چه‌كداری داعش بوون و له عێراقه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته ناو ئێران. سێ چه‌كداریان به پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌و دوو كه‌سی دیكه‌شیان له رووبه‌رووبوونه‌وكه‌دا بریندار بوون".
پێش ئه‌و رووداوه به چه‌ند رۆژێك، وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئیران رایگه‌یاند: "حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان له شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دۆزیوه‌ته‌وه‌و بڕێكی زۆر مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌و تی ئێن تی و سی فۆڕ و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌لیكترۆنی و بۆمبی ده‌ستی و گوللـه‌ی كڵاشینكۆف و مووشه‌كی تێدا بووه".
ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه كه هێشتا چه‌كدارانی داعش توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه بازنه‌ی توندوتۆڵی ئه‌منی ھێزه‌كانی ئێران تێپه‌ڕێنن. له‌وباره‌یه‌وه حوسێن ده‌هقان، وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئێران كه ئێستا وه‌ك راوێژكاری سه‌ربازی رێبه‌ری باڵای ئێران كار ده‌كات به ئاژانسی نیمچه فه‌رمی ته‌سنیمی گوتووه: "ئێستا داعش كۆنترۆڵی به‌سه‌ر هیچ وڵاتێكدا نییه، بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆی بسه‌لمێنێ، له‌وانه‌یه هه‌ر رۆژێك بۆی هه‌ڵكه‌وێت ھێرشێك ئه‌نجام بدات".
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز باسی توندڕه‌وه‌كانی له ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كردووه و ده‌ڵێت "بوونی توندڕه‌وه‌كان له‌و سنوورانه‌دا پرسێكی نوێ نییه، ھێشتا وێنه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده شه‌هیده‌كانی پێشمه‌رگه له ته‌نیشتی رێگاكانه‌وه ده‌بینرێن كه ساڵانی رابردوو به‌ده‌ستی ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه شه‌هیدكراون.
به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق و پێشمه‌رگه كه ئاگاداری ئه‌و پرسه‌ن ده‌ڵێن: "ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ساڵانی رابردوودا چوونه‌ته ریزه‌كانی داعشه‌وه، ئه‌وانه نه‌وه‌ی دووه‌می تونده‌ڕه‌وه‌كان بوون كه به میراته خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی سه‌رسام و كاریگه‌ر بوون".
له‌وباره‌یه‌وه، حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید، كه فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی و به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه ده‌ڵێت: "ئه‌ندامه كورده‌كانی داعش، به‌هۆی زانینی زمانی كوردی و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانیان له ناوچه سنوورییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن، په‌یوه‌ندی له‌نێوان تونده‌ڕه‌وه عێراقی و ئیرانییه‌كانیش له هه‌ر دوو دیوی سنوور هه‌یه، ئه‌و گرووپانه ئه‌و ناوچانه كه چیایی و دارستان و سه‌ختن قۆستووه‌ته‌وه".
به‌رپرسه عێراقییه‌كان و به‌رپرسانی پێشمه‌رگه ده‌ڵێن: "زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی چوونه ناو گرووپه توندڕه‌وه‌كه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باش نه‌یانخوێندووه‌و ده‌رفه‌تی گونجاوی كاریشیان نه‌بووه، هه‌ر بۆیه گرووپه توندڕه‌وه‌كان توانیوویانه سه‌ركه‌وتووبن له په‌یوه‌ستكردنیان به رێزه‌كانی خۆیانه‌وه".
دسه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌ڵێن: "ئه‌و حه‌شارگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی له مه‌ریوان دۆزرایه‌وه، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی دژی خه‌ڵكی سڤیل به‌كارده‌هێنران، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، توندڕه‌وه‌كان هێرشیان پێكرده سه‌ر په‌رله‌مانی ئیران و گڵكۆی ئیمام خومه‌ینی له تاران و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 18 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".
له پایزی ساڵی 2016 ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو عائیشه خۆیان گه‌یاندووه‌ته گوندێكی سنووریی نزیكی هه‌ڵه‌بجه و هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه بنكه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كانیان درووست بكه‌ن و له‌وێوه شۆڕبنه‌وه ناو ئێران و هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ئه‌و بابه‌ته‌یش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منی ناوچه‌كه كه ئاگاداری ئه‌و جموجووڵه‌ن پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
موختار هۆشمه‌ند، چالاكوانێكه و به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ساڵانی 2010 تا 2012 له زیندانه‌كانی ئێران‌دا بووه‌و ده‌یان توندڕه‌وی له‌ناو زیندانه‌كان بینیووه‌و ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه مانگی 12ـی ساڵی 2016 ئه‌بو عائیشه‌یان كوشتووه، دوای ئه‌ویش كه‌سێك به‌ناوی "سه‌ریاس سادقی" كه نانه‌وای هه‌بووه و 15 كیلۆمه‌تر له سنووره‌وه دوور بووه، به‌رپرسی یه‌كه‌می گرووپه‌كه و پلانداڕێژه‌ری هێرشه‌كانی تارانیش بووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و چالاكوانه و به‌رپرسانی ئه‌منی، سه‌ریاس سادقی، ئه‌بو عائیشه‌ی ناسیووه، زیاتر له جارێك له‌و سنوورانه پێكه‌وه ئه‌م دیووه و ئه‌و دیوویان كردووه. سادقی هێشتا سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ھێرشه‌كان و رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌و دۆخه‌دا هه‌یه".
كاتێك ھێرشیان كرده سه‌ر گڵكۆی ئیمام خومه‌ینی، سادقی پشتێنه‌یه‌كی بۆمبرێژكراوی ته‌قانده‌وه‌و تۆپه ئاگریكی درووستكرد، له‌و كرده‌وه‌یه‌دا 4 كه‌س كوژران و هێرشه‌كه‌یش وێنه‌گیرا.
به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ده‌گرن و ده‌ڵێن: "ئه‌و توندڕه‌وانه ئێران خۆی لانه‌ی بۆ درووستكردوون، بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی لایه‌نه عه‌لمانییه نه‌یاره‌كانی خۆی پێبكات، ئه‌مانه‌ی حه‌واندووه‌ته‌وه‌و ئیستا بوونه‌ته ئاگر بۆ گیانی خۆی".
هه‌ندێكیش پێیانوایه بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی ناوخۆییدا پێگه لاوازه‌كه‌ی شلۆقتر نه‌بێت، ئه‌و گرووپانه‌ی درووستكردووه تا مه‌رگ نیشانی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی به له‌رز و تا قایل بن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز و شه‌رقولئه‌وسه‌ت