ئه‌ردۆغان داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات
سه‌رۆككۆماری توركیا: ئه‌مریكا حیساباتی خۆی هه‌یه له دژی توركیا
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، داوا له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له منبج ده‌كات، سووریا جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه 6/2/2018 ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان گووتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا حیساباتی خۆی هه‌یه دژی توركیا و ئێران و له‌وانه‌شه رووسیا هه‌بێت، بۆیه هێز ده‌نێرێته ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژیر كۆنترۆڵی كورده‌كاندایه".
سه‌رۆككۆماری توركیا گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، 5000 بارهه‌ڵگر و 2000 فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له پێناو شه‌ڕی داعش ناردووه‌ته سووریا، ئێمه باوه‌ڕ به‌و قسانه ناكه‌ین. بۆیه ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه ئه‌وان حیساباتی خۆیان هه‌یه له دژی توركیا و ئێران و له‌وانه‌یه رووسیاش".
قسه‌كانی ئه‌ردۆغان هاوكاتی هه‌ژده‌یه‌مین رۆژی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریایه بۆ سه‌ر عه‌فرین كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی زانیارییه مه‌یدانییه‌كان، له‌و ماوه‌یه‌دا توكیا نه‌یتوانیوه ئامانجه‌كانی بپێكێت و له به‌ره‌كانی جه‌نگ پێشڕه‌وییه‌كی ئه‌وتۆی پێنه‌كراوه‌و هێزه‌كانی یه‌په‌گه به‌رگرییه‌كی توند ده‌كه‌ن.
چونكه توركیا له سه‌ره‌تاوه رایگه‌یاندبوو: "ئامانجی ئۆپراسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" ته‌نها عه‌فرین نییه و هێرشه‌كان فراوان ده‌كه‌ین و تا منبج ده‌گرێته‌وه"، به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده نییه هێزه‌كانی خۆی له منبج بكێشێته‌وه‌و توركیاش نایه‌وێت له كاتی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه به‌ر ھێزه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌وێت.