فه‌ڕه‌نسا داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئێران له سووریا ده‌كات
لۆدریان: هێزه كوردییه‌كان له سووریا، سه‌دان چه‌كداری فه‌ڕه‌نسی ناو داعشیان ده‌ستگیركردووه
K24 - هه‌ولێر:
ژان ئییڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، داوا له سه‌رجه‌م گرووپه ئێرانییه‌كان له‌ناویاندا حزبوڵڵای لوبنانی ده‌كات سووریا جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه 7/2/2017 ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر. له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساوه رایگه‌یاند: "لۆدریان داوای كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی له سووریا ده‌كات".
لۆردیان باسی له چه‌كداره فه‌ره‌نسییه‌كانی ناو داعش كردووه‌و گوتوویه‌تی: "هێزه كوردییه‌كان له سووریا، سه‌دان چه‌كداری فه‌ڕه‌نسی ناو داعشیان ده‌ستگیركردووه".