شه‌ڕی كوتله و گرووپه چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ عه‌بادی ده‌ستیپێكرد
"داوای كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت عه‌بادی ئیحراج بكه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
كوتله سیاسییه‌كانی عێراق، له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، خۆیان بۆ فشار خستنه سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماده ده‌كه‌ن، به‌ڵام عه‌بادی ده‌ڵێت: "بوونیان له‌ژێر ئیراده و یاسای عێراقدا ده‌بێت".
به‌رپرسێكی باڵای عێراق رۆژی چوارشه‌ممه 7/2/2018 گوتوویه‌تی: "كوتله سیاسییه‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران، به كرده‌یی ده‌ستیان به فشار خستنه سه‌ر عه‌بادی كردووه، داوای لێ ده‌كه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكشێنێته‌وه، چونكه كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێویستی به ساڵێك ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌م دۆخه ئه‌منییه ناسه‌قامگیره‌ی ئێستادا".
فشاره‌كان دوای چه‌ند كاتژمێریك له لیدوانه‌كه‌ی عه‌بادی به چڕی ده‌ستی پێكراوه، چونكه سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق گووتی: "ئه‌وان لیره‌بن، له‌ژێر ئیراده و یاسادا ده‌بن" ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند گرووپێكه‌وه راگه‌یه‌نرا كه ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌لاماری ھێزه‌كانی ئه‌مریكا بده‌ن.
نزیكه‌ی 11800 سه‌رباز و راوێژكار و راهێنه‌ری ئه‌مریكی له عێراقن، جگه له سه‌دان سه‌رباز و راهێنه‌ر و راوێژكاری دیكه‌ی بیانی (بریتانی، ئه‌ڵمانی، ئیتالی، فه‌ره‌نسی، كه‌نه‌دی، ئوسترالی) و به‌سه‌ر 11 بنكه و سه‌ربازگه‌دا دابه‌ش بوون، 6 سه‌ربازگه‌یان ئه‌مریكییه و ده‌كه‌ونه ناوه‌ڕاست و "باكوور" و رۆژئاوای عێراق.
وه‌زیرێكی عێراقی به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "العربي الجديد"ـی گوتووه: "سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كان له‌وانه حه‌شدی شه‌عبی و پارته توندڕه‌وه‌كانی لایه‌نگری ئێران، له‌وانه حزبی ده‌عوه و فه‌زیله داوای لێكراوه سوپای ئه‌مریكا و هێزه‌كانی دیكه له عێراق بكشێنێته‌وه".
ئه‌و وه‌زیره ده‌ڵێت: "ئه‌و فشارانه‌ی پارت و گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌یكه‌ن، له میدیاكانیانه‌وه ره‌نگیداوه‌ته‌وه، ئێستا سه‌رۆكوه‌زیرانیش به روونی هه‌ستی پێده‌كات و ده‌زانێت به‌رگی نیشتمانپه‌روه‌رییان كردووه‌ته به‌ر داواكارییه‌كانیان و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئیحراج بكه‌ن".
ئه‌و وه‌زیره عێراقییه كه پێگه عه‌ره‌بییه‌كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه پێیوایه "پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌و گۆشارانه په‌یوه‌ندی به نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی به ئه‌جێندای ئێرانه‌وه هه‌یه و ده‌یه‌وێت به زوویی سوپای ئه‌مریكا له عێراق بكاته ده‌ره‌وه".
روونیكردووه‌ته‌وه "حكومه‌تی عێراق كاری ئه‌و هێزانه‌ی تایبه‌ت كردووه به راھێنان و مه‌شقكرد به 9 یه‌كه‌ی شه‌ڕكه‌ری عێراق، جگه له‌وه‌ش كار بۆ پێشخستنی سیستمی ئه‌منی و هه‌واڵگریی و شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئاستی چاودێری و راوه‌دوونانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌بێته نوێترین سیستم له ناوچه‌كه‌دا. چونكه ئیستا ره‌وشی ئاسایشی وڵات به‌ته‌واوی سه‌قامگیر نییه و ریسكێكی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر بێت و ئێستا ھێزه بیانییه‌كان ده‌ربكرێنه ده‌ره‌وه".
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له عه‌بادی كردووه، به‌خێرایی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكاته ده‌ره‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌نسوور بعێجی، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت: "پێویسته حكومه‌تی عێراق خۆی نه‌خاته ره‌وشێكه‌وه ئیحراج ببێت، ده‌بێت بۆ گه‌لی عێراق روون بكاته‌وه ژماره‌ی ئه‌و ھێزانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق چه‌نده و چ كاتێك له عێراق ده‌چنه ده‌ره‌وه؟ رۆڵیان چی ده‌بێت؟ هۆكاری مانه‌وه‌یان له خاكی عێراقدا پاش سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا چییه؟".
هه‌روه‌ها هۆشداری داوه‌و گوتوویه‌تی: "ئه‌مریكا نه‌ك ته‌نها له عێراق، به‌ڵكو له وڵاتانی ناوچه‌كه‌یش هه‌وڵی په‌لكێشی و مانه‌وه ده‌دات و خاكی عێراق ده‌كاته بازنه‌یه‌ك بۆ ململانێكانی له ناوچه‌كه‌دا، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌و كاره ناده‌ین".
محه‌مه‌د سه‌هیوود، په‌رله‌مانتار له حزبی ده‌عوه ده‌ڵێت: "له‌ناو كوتله‌كانی په‌رله‌مانی عێراق جووڵه‌یه‌ك هه‌یه تا واژۆ كۆبكرێته‌وه‌و داوا له عه‌بادی بكرێت كاتێك یان خشته‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دیاری بكرێت، چونكه ئیتر هیچ پێویستی و پاساوێك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و ھێزانه له عیراقدا نه‌ماوه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: العربي الجديد