ويلايه‌تى: ئێران و حزبوڵڵا ناهێڵن ئه‌مريكا كوردستانێكى سه‌ربه‌خۆ له سووريا دابمه‌زرێنێت
ئه‌مريكا له رێگه‌ى يه‌كينه كورده‌كانه‌وه هه‌وڵى له‌تكردنى سووريا ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لى ئه‌كبه‌ر ويلايه‌تى، راوێژكارى رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى خامنه‌ئى بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا له رێگه‌ى يه‌كينه كورده‌كانه‌وه هه‌وڵى له‌تكردنى سووريا ده‌دات.
ويلايه‌تى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رايگه‌ياند، "واشنتن له هه‌وڵى دابه‌شكردنى خاكى سووريايه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زه‌مينه سازى بۆ پێكهێنانى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆى كوردى له خۆرهه‌ڵاتى فورات كردووه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات به ره‌سمى دانى پێدا بنێت. به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌ى ئه‌مريكا به‌دينايه‌ت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئامۆژگاريمان بۆ ئه‌مريكييه‌كان ئه‌وه‌يه پێويسته رێز له سنوورى نێوده‌وڵه‌تى بگرن. گه‌لى سوورياش به هاوكارى حزبوڵڵا و هاوپه‌يمانه‌كانى، ئه‌مريكا له خۆرهه‌ڵاتى فورات ده‌رده‌په‌ڕێنن".
ويلايه‌تى، جه‌ختيشى له‌سه‌ر پشتيوانى ئێران بۆ "يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا" كرده‌وه.
راوێژكارى رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران، له كۆتايى لێدوانه‌كه‌يدا گوتيشى: "گه‌لى سووريا و هاوپه‌يمانه‌كانى له‌وانه ئێران و حزبوڵڵا هه‌موو هه‌وڵێكيان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پشتيوانيكردنى يه‌كپارچه‌يى سووريا و ئه‌مريكييه‌كانيش له به‌ديهێنانى ئه‌و خه‌ونه شهيتانيهيان شكست ده‌هێنن و زۆرينه‌ى گه‌لى سوورياش پابه‌ندى يه‌كپارچه‌يى وڵاته‌كه‌يانن".
سه‌رچاوه: ئاژانسى فارس.
و: ئ.ر