ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی سوپای سووریای بۆردومانكرد

نزیكەی 100 سەرباز و چەكداری سەربە حكومەتی سووریا كوژران

K24 - ھەولێر

لە بۆردوومانێكی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی نزیكەی 100 سەرباز و چەكداری سەربە حكومەتی سووریا كوژران.

بەرپرسێكی ئەمریكی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە: "كاتژمێر 2 بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند ناوچەیەكی دێرزووریان بۆردومان كردووە، لە ئەنجامدا نزیكەی 100 سەرباز و چەكداری سەربە حكومەتی سووریا كوژران".

ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ سوپای سووریا ھێرشی كردبووە، سەر خاڵێكی ھەسەدە لە شارۆچكەی ساڵحیەی سەربە دێرزوور، ئەو بەرپرسەی سوپای ئەمریكاش رایگەیاندووە "بۆردومانەكە وەك تۆڵە سەندنەوە بووە لەو ھێرشە، چونكە بە بێ ھیچ پاساوێك ھێرشیان كردووەتە سەر ھێزەكانی سووریای دیموكرات كە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتگیرییان دەكات".