گوته‌بێژی یه‌كێتی: عه‌بادی ناتوانێت چۆك بە كورد دابدات
سه‌عدی پیره: عەبادی ناتوانێت كورد پەراوێز بخات
K24 - هه‌ولێر:
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان به كوردستان 24ـی راگه‌یاند: "حەیدەر عەبادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مامەڵەی دۆڕاو براوەی لەگەڵ كورد كردووە لەكاتێكدا ھەرێمی كوردستان براوە بووە و دۆرا و نییە".
گوته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "عەبادی دەیەوێ چۆك بەكورد دابدات، لە كاتێكدا كورد لە شاخەكانەوە بەغدا و سەركردەكانی دوچاری شكست كردووە و ئێستا عەبادی ناتوانێ كورد پەراوێز بخات".