رۆژی یه‌كشه‌ممه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسای بودجه ده‌كرێت
دوای 4 رۆژ له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م پرۆژه یاسای بودجه ده‌خرێته ده‌نگدان
K24- هه‌ولێر:
لێژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و كۆتایی بۆ پرۆژی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 ده‌كات و، دوای 4 رۆژیش ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌خرێته ده‌نگدان.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌لیم شه‌وقی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌ماندا كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت، دووه‌م خوێندنه‌وه‌ی یاسایی بۆ پرۆژه یاسای بودجه ده‌كرێت و گوتیشی، دوای تێپه‌ڕبوونی 4 رۆژ به‌سه‌ر دوا خوێندنه‌وه‌یدا، ئه‌و پرۆژه یاسایه به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ده‌خرێته ده‌نگدان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی یاسایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر لایه‌نێك تێبینی له‌سه‌ر یاسای بودجه هه‌بێت، ده‌رگای گفتوگۆی له‌سه‌ر داناخرێت و هاوكات دووپاتیشیكرده‌وه، هیچ لایه‌نێك بۆی نییه ته‌نیا بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یاسا پێشێل بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تائێستا ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و پرۆژه یاسایه كراوه و، هه‌ریه‌ك له كورد و سوننه ره‌شنووسی ئه‌و پرۆژه یاسایه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داڕێژراوه، چونكه وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، ته‌واوی مافه داراییه‌كان له یاسای بودجه‌دا له‌به‌رچاو نه‌گیراون. هه‌رچی پێكهاته‌ی سوننییه ده‌ڵێت، هیچ حیسابێك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان نه‌كراوه، كه به‌هۆی شه‌ڕی داعش شاره‌كانیان وێران بوونه. له‌كاتێكدا لایه‌نه كوردییه‌كان له‌وه ناڕازن كه پشكی هه‌رێم له17% بۆ 12.8% كه‌مكراوه‌ته‌وه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، تا پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا وه‌ك خۆی لێنه‌كرێته‌وه، ئه‌وان هه‌موو ئه‌و دانیشتنانه‌ی په‌رله‌مان بایكۆت ده‌كه‌ن، كه تێیدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاساكه ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بانکی نێودەوڵەتی لەسەر عێراقی کردووەتە مەرج پێویسته پشکی هه‌رێمى کوردستان بکاتە 10 ترلیۆن دینار، یانیش له 14% له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان بكات.