دادگای گشتی توركیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری هه‌ده‌په ده‌دات
بڕیاری دادگا ناوی 17 كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ دادگای گشتی توركیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 17 كه‌س ده‌ركرد، له‌ناویاندا سه‌رپیل كه‌مال بای هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یان له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین گرتووه.
دادگا له بڕیارنامه‌كه‌دا پاساوی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی رێكبخه‌ن و شه‌قام له دژی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له عه‌فرین بجووڵێنن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، سه‌رپیل كه‌مال بای، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ی توندی له هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین گرت و، داوای هه‌رچی زوو وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشه‌ی كرد. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدابوو، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختی كردبووه‌وه، هه‌ركه‌سێك ره‌خنه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه بگرێت، ئه‌وا ناپاكه و ده‌بێت رووبه‌ڕووی یاسا بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی سوپای توركیاوه بۆ سه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، تائێستا زیاتر له 600 كه‌س به‌هۆی ره‌خنه‌كانیان له‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیركراون.
پێشتریش به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی دیكه‌ی هه‌ده‌په و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌و حزبه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره‌وه زیندانیكراون.
بڕیاری ده‌ستگیركردنی كه‌مال بای له‌كاتێكدایه، كه ته‌نیا دوو رۆژ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یازدهمین كۆنگره‌ی هه‌ده‌په ماوه.