ئه‌ستێره‌ی هه‌فته‌ی خولی نایابی كوردستان بناسه‌

یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا

شوان مامۆ بە ئەستێرەی هەفتەی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، به‌وپێیه‌ی له‌ یارییه‌كه‌دا رۆڵی گه‌وره‌ی له‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی و گه‌یاندی به‌ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ بینی.

دوای ئەوەی لە یاریی بەرامبەر یانه‌ی زاخۆ لە گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان شوان مامۆ 2 گۆڵی کرد و رۆڵی لە تۆمارکردنی گۆڵەکەی دیکەش هەبوو، شوان مامۆ لەلایەن بەرنامەی گێمی سێیەمی کوردستان٢٤وە بە باشترین یاریزانی هەفتەی رابردوو دەستنیشانکرا،کە تەمەنی 33 ساڵە و لە هێڵی هێرشبردن یاریی دەکات و پێشتر یاریی بۆ یانەکانی هەولێر و زێرەڤانی کردووە.

شوان مامۆ ئێستا هاوشانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ حه‌مید ئیسماعیل له‌ برایه‌تی و بژار حه‌بیب له‌ زێره‌ڤانی هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی 2 گۆڵن، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی گۆڵتۆماركردنی خوله‌كه‌یه‌.

Fly Erbil Advertisment