"ساڵی ده‌ستپێكردنی چیرۆكه گه‌وره‌كه‌یه"
"من له شوێنێكم مه‌ترسیدارترین پارچه‌ی سه‌ر زه‌وییه دوای نیمچه دوورگه‌ی كۆری و باكگراونده هێمنهكهیشی وێنه‌یه‌كه له جه‌نگی سه‌ده‌ی بیستویه‌ك"

K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك شرۆڤه و لێكدانه‌وه ئاماژی ئه‌وه‌یانداوه ساڵی 2018 ده‌بێته سه‌ره‌تای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ئیسرائیل و ئێران، له‌وباره‌یه‌وه نووسه‌ری ناودار تۆماس فریدمان، مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی وتارێكی له‌باره‌ی "شێتی" نوسیبوو و ده‌یپرسی، ئایا توانای ئه‌وه هه‌یه ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ئێران بپارێزرێت؟.
له وتاره‌كه‌یدا باسی سه‌ردانێكی خۆی بۆ به‌رزاییه‌كانی جۆلان له سنووری ئیسرائیل و سووریا كردووه، پرسیبوویهتی: "كێ باوه‌ڕ ده‌كات له‌وانه‌یه داهاتوو جه‌نگ له‌ناو ئه‌و ئارامیی و جوانیه‌دا بێت كه ده‌ڵێی تابلۆكانی ده‌یڤید رۆبێرتسه كه له سه‌ده‌ی 19دا نه‌خشاندوونی؟".
فریدمان ده‌ڵێت: "چوومه سنووری ئیسرائیل، به‌و رێگایه‌دا ده‌ڕۆیشتم كه لوبنان و سووریا و ئیسرائیل له‌یه‌كتری داده‌برێ، له دووری ئه‌و شوێنه‌وه چیای شێخ به به‌فر داپۆشراوه‌و ئه‌وانه‌ی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر ده‌كه‌ن له‌و ناوچه‌یه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه و گونده‌كانی سووریا و لوبنان ده‌وره‌یانداوه و چوارده‌وری لوتكه و تاڤگه‌یه و مناره و خاچ له دووره‌وه دیاره، جگه له ده‌نگی ناو به ناوی ته‌قه‌ی راوچییه لوبنانییه‌كان هیچ ده‌نگێكی دیكه نابیسترێ".
نووسه‌ر خۆی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: "تابلۆكانی رۆبێرتس لێره نییه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی من لێی راوه‌ستاوم، مه‌ترسیدارترین پارچه‌ی سه‌ر زه‌وییه دوای نیمچه دوورگه‌ی كۆری و باكگراونده هێمنهكهیشی وێنه‌یه‌كه له جه‌نگی سه‌ده‌ی بیستویه‌ك".
تۆماس فریدمان نوسیوویه‌تی "له‌ناو دارستان و سنه‌وبه‌ر و لوتكه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تێك كه ئیسرائیله، به‌ره‌و جه‌نگێك ده‌جووڵێت له‌گه‌ڵ سوپای ده‌وڵه‌تی سووریا و ركابه‌ره هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌ی "ئێران" و رووسیای زلهێز و حزبوڵڵای لوبنان و داعش و هۆزه‌كانی ناوچه‌كه كه "دوروز و كریستیانن".
نووسه‌ره‌كه گوتوویه‌تی: "هاتووم بۆ ئه‌م كه‌رته چونكه ئه‌گه‌ری زۆره له هه‌ر ساتێك‌دا بته‌قێته‌وه، ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش ساڵی 2017 گرنگترین چیرۆك بێت له عێراق و سووریا، ئه‌وا چیرۆكی یه‌كه‌می ساڵی 2018 رووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌بێت له‌نێوان ئیسرائیل و ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی و حزبوڵلا و هاوپه‌یمانی شیعه كه به سنووری سووریا و ئیسرائیل‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه".
ئه‌و نووسه‌ره ناوداره ده‌ڵێت: "له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا 1500 تا 2000 راوێژكاری ئێرانی له به‌یرووت و دیمه‌شق كاریان كردووه، هه‌زاران میلیشیای حزبوڵڵای سه‌ر به ئێرانیان راھێناوهو ئاراسته كردووه، 10 هه‌زار میلیشیای شیعه‌ی ئه‌فغانستان و پاكستانیان بۆ شكستپێهێنانی ئۆپۆزیسیۆنه سوننه‌كه و داعش حزاندووهته ناو شه‌ڕی ئه‌هلییه‌وه".
فریدمان ده‌ڵێت: "من خۆم دژی ئێران نیم، رێزی ئه‌و نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێیه‌ی وڵاتانی كه‌نداویش ده‌گرم، به‌ڵام پرسیاری زۆرم هه‌یه، ئه‌ی خوایه ئێران چی ده‌كات لێره؟ ده‌یه‌وێت ره‌گ و ریشه‌ی دیموكراسیه‌ت له لوبنان هه‌ڵكێشێت؟، به‌شداریی له ده‌سه‌ڵاتی سووریا بكات؟، ئێستاش بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌ی قه‌باره‌ی هاوكاری نێوان رووسیا و ئێران چه‌نده له سه‌ركوتكردنی شۆڕشی سووریا و كه په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه و سیستمی مووشه‌كی ئێس- 400ـی لێ كڕیوه كه له‌توانایدایه ئاسمانی سووریا و لوبنان بخاته ژێر كۆنترۆڵ و خۆی له ئیسرائیل و حزبوڵڵا بپارێزێ؟.
فریدمان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌م له زاری بنیامین نه‌تانیاهۆوه ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌رگرته‌وه كاتێك رۆژی دووشه‌ممه پاش دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا گووتی: "بۆ حهوتهمین جار له‌ماوه‌ی 2 ساڵدا به سه‌رۆكی رووسیام گوتووه: "ئیسرائیل رێگه نادات ئیران سووریا و لوبنان بكاته مۆڵگه‌ی خۆی و بیكاته كارگه‌ی مووشه‌كه‌كانی، به روونی به پوتینم گوتووه ئه‌گه‌ر خۆیان رانه‌وه‌ستن، ئێمه رایان ده‌وه‌ستێنین".
ئه‌و نووسه‌ره گوتوویه‌تی: "سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل ده‌ڵێن، ساڵی 2006 حزبوڵڵا خۆی له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌دوور ده‌گرت، چونكه فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بێ ره‌حمانه هه‌موو شوێنێكی ئه‌وانی ده‌كرده ئامانج، پلانداڕێژه ئیسرائیلییه‌كان گوتوویانه، شه‌ڕه‌كه زۆر كاره‌ساتبار و قیزه‌ون بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بوو بیكه‌ین كردمان، چونكه ئێره سكهندهناڤیا نییه".
به‌ڵام ئێستا ره‌وشه‌كه گۆڕاوه، ته‌نانه‌ت نه‌تانیاهۆ به پوتینی گوتووه: "رێگه ناده‌ین ئێران ته‌كنه‌لۆژیای مووشه‌كی له لوبنان پێشبخات، حزبوڵڵاش وه‌ك ساڵی 2006 نه‌ماوه، به‌گوێره‌ی قسه‌ی فریدمان، ئه‌و بابه‌ته‌ش هه‌روا بچووك نییه، ئه‌گه‌ر جاران حزبوڵڵا بیویستایه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی یان كارگه‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆژیا له لوبنان بكاته ئامانج، ته‌نها پێویستی به 25 مووشه‌كی گێل و دواكه‌وتوو هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی مووشه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی ئێران، ته‌نها یه‌ك مووشه‌كی به‌سه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه مووشه‌كه‌كه زیانی گه‌وره به ژێرخانی ئیسرائیل بگه‌یه‌نێت".
فریدمان له كۆتاییدا نوسیوویه‌تی: "ئێستا هه‌م ئیسرائیل و هه‌م حزبوڵڵا و ئێران له ساڵی 2006 به‌هێزترن، ئێستا هه‌موو لایه‌كیان گاڵته‌یان به مووشه‌ك دێت، ئیسرائیل له دۆڵی سیلیكۆن كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژیای زه‌به‌لاحی له كه‌ناراوه‌كه داناوه، حزبوڵلا و ئێرانیش هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی سووریا و لوبنانیان خستووه‌ته ژێر ركێفی خۆیان و هیچ كامێكیان نایانه‌وێت جارێكی دیكه زه‌ره‌رمه‌ندبن و به‌رگریی له خۆیان ده‌كه‌ن".