به‌هۆی ئه‌برامزه‌وه ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه له عێراق ده‌گرێت
"نابێت میلیشیاكانی حه‌شد كه پاڵپشتی ئێرانن ئه‌برامز به‌كاربهێنن"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌و عێراق فرۆشران، تایبه‌تن به سوپا، به‌ڵام له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌كارهێنراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن"، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به پشتیوانی عێراق وه‌سف ده‌كات و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی فرۆشتنی چه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌و چه‌كانه‌ی له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو به عێراق فرۆشراون، تایبه‌تن به سوپا، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه ئه‌و چه‌كانه دراونه‌ته حه‌شدی شه‌عبیش.
به گوێره‌ی وێبسایتی "ئارمی تایمز"، ئیریك پاهۆن، گوته‌بێژ به‌ناوی پنتاگۆن، رایگه‌یاند، تانكی "ئه‌برامز ئێم وه‌ن"، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به عێراق فرۆشراوه، به‌ڵام دراونه‌ته حه‌شدی شه‌عبی و له شه‌ڕه‌كاندا به‌كاریهێناون.
پاهۆن راشیگه‌یاندووه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ واشنتن، نابێت جگه له سوپای عێراق هیچ هێزێكی دیكه ئه‌و تانكانه بهركابهێنێت، به‌ڵام به‌مدواییانه ده‌ركه‌وتووه چه‌ند گرووپێكی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبیش به‌كاریهێناون.
تانكی ئه‌برامز ئیم وه‌ن، پێشكه‌وتووترین تانكی ئه‌مه‌ریكییه و پێشتریش له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوردستان له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌كارهێنران و له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشه‌وه، دوو تانكی له‌و جۆره تێكشكێندران، له ئێستاشدا ئه‌مه‌ریكا چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تانكه‌ی بۆ عێراق راگرتووه.