مه‌ترسی له دایكبوونی "شه‌یتانی تیرۆریست" به‌ڕێوه‌یه
چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی تێكه‌ڵبوونی قاعیده و داعش هۆشداری ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه چاودێرانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یان كردووه، له‌باره‌ی تێكه‌ڵبوونی هه‌ر دوو رێكخراوی قاعیده و داعش هۆشداری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: "یه‌كگرتنی ئه‌و دوو گرووپه تیرۆریسته واتا له‌دایكبوونی "شه‌یتانێكی تیرۆریست" له شێوه‌ی رێكخراوێكی نوێ‌دا.
راپۆرته‌كه به‌دووری ده‌زانێت له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده باڵاكانی قاعیده و داعش ئه‌و تێكه‌ڵبوونه رووبدات، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی لق و گرووپه‌كانی هه‌ر دوو رێكخراوه ئه‌گه‌رێكی به‌ھێزه.
چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرته‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه، هێشتا له هه‌ندێك ناوچه‌ی جیهان، رێكخراوی قاعیده بووه‌ته مه‌ترسی گه‌وره‌تر له چاو داعشدا و لقی یه‌مه‌نی قاعیده بووه‌ته ناوه‌ندی كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به مه‌ترسیداریی ئه‌و گرووپانه كردووه كه له رۆژئاوای ئه‌فریقا و باشووری ئاسیا په‌یوه‌ستن به قاعیده‌وه، به‌ره‌ی نووسرهش له سووریا هێشتا گه‌وره‌ترین و به‌ھێزترین لقی رێكخراوه‌كه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان. هه‌روه‌ها رێكخراوی داعش هه‌وڵده‌دات جڵه‌وی ره‌وشه‌كه له لیبیا بخاته ژێر ده‌ستی خۆی و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له عێراق و سووریا رایانكردووه‌و په‌رته‌وازه بوون، له‌وێ كۆبكاته‌وه. ئه‌وه جگه له گرووپی بۆكۆحه‌رام كه سنووره‌كانی نایجیریایان تێپه‌ڕاندووه".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ریكخراوی داعش هه‌وڵ ده‌دات به‌ته‌نها هێڵێكی فیكری نوێ دابڕێژێت كه له رێكخراوی قاعیده و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه باشتر بێت، به‌ڵام شكستیهێناوه هه‌ر چونكه سه‌ركرده‌كانی خاوه‌ن فیكر و ئایدیای توندڕه‌وین و ژینگه‌ی داعش بۆ بیناكردنی ژینگه‌یه‌كی فیكری سه‌ربه‌خۆ و دوور له توندوتیژی گونجاو نییه. ته‌نانه‌ت داعش له پێناسه‌كردنی خۆیشی له رووی فیكری و شه‌رعییه‌وه شكستیهێناوه.