رووحانى: ناوچه‌كه‌مان له دابه‌شكردن پاراست
تاران له هاوكاريكردنى هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر سه‌ركه‌وتوو بوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى رايگه‌ياند، تاران له هاوكاريكردنى هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر سه‌ركه‌وتوو بوو و گه‌لانى ناوچه‌كه‌ى له "مه‌ترسييه‌كانى دابه‌شكردن" پاراست.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، له ساڵيادى دامه‌زراندنى كۆمارى ئيسلامى ئێران‌دا، حه‌سه‌ن رووحانى گوتى: "ساڵى رابردوو ئه‌مريكا شكستيهێنا".
گوتيشى: "نه‌يارانمان پلانيان دانابوو وڵاتانى ناوچه‌كه له‌وانه عێراق و سووريا دابه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پلانهيان شكستيهێنا و له لوبنانيش شكستيانهێنا له به‌رپاكردنى ئاژاوه".
ئه‌وه‌شى گوت: "له چه‌ند ساڵى رابردوودا شكستى ئه‌مريكامان له ناوچه‌كه بينى. گه‌لى ئێران به خۆڕاگرييهكهى توانى به‌ره‌نگارى پيلانگێڕييهكانى ئه‌مريكا ببێته‌وه".
سه‌باره‌ت به فشاره‌كانى ئه‌مريكا له‌سه‌ر ئێرانيش گوتى: "ئه‌مريكا هه‌وڵيدا فشار بخاته سه‌ر گه‌لى ئێران، به‌ڵام له‌وه‌شدا شكستيهێنا".
سه‌رچاوه: ئاژانسى فارس