"به‌غدادی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه"
"ته‌ندرووستی تێكچووه‌و ژیانی له مه‌ترسیدایه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌بوعه‌لی به‌سری، سه‌رۆكی شانه‌ی بازی هه‌واڵگری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و دژه تیرۆری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، زانیاری نوێ له‌باره‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش ئاشكرا ده‌كات و گوتوویه‌تی: "شایه‌تی و به‌ڵگه‌ی زۆرمان هه‌یه كه بارودۆخی ته‌ندرووستی و ده‌روونی ئیبراهیم عه‌واد سامه‌ڕائی، كه به "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" ناسراوه تێكچووه‌و به‌مدواییانه براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی داعش له ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی سووریا. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له رووی ده‌روونی و هه‌م ئه‌و برین و ئێسكانه‌ی قاچی كه پێشتر به‌هۆی برینداربوونه‌وه شكابوون چاره‌سه‌ر بكرێت و توانای رۆیشتنی نه‌هێشتووه".
ئه‌و به‌رپرسه باڵا هه‌واڵگرییه‌ی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمی عێراقی گوتووه: "هێشتا ئه‌و تاوانباره له‌ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی سووریایه و نزیكه له سنووره‌كانی عێراق، هه‌ر له‌و ناوچه‌یه و بۆ هیچ شوێنیكی دیكه راینه‌كردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "زانیاری و به‌ڵگه‌مان له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانمان له‌ناو داعش به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌و له‌و قسانه‌ی ده‌یكه‌ین هیچ گوومانمان نییه كه تا ئه‌مڕۆ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌ره‌كانی له‌ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی سووریادان و له دوارۆژه‌كانی ژیانیدایه".
ئه‌بو عه‌لی به‌سری بارودۆخی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به مه‌ترسیدار ناوبردووه‌و ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی به‌هۆی چاودێریكردنی شانه‌ی باز و شیكردنه‌وه و ئاشكرابوونی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه ژیانی له مه‌ترسیدایه، جگه له‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌یش بووه".
یه‌كه‌مین جار نییه بهرپرسێكیههواڵگری ناوخۆیی یان جیهانی قسه له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی درووست له‌باره‌ی شوێنی رێبه‌ره‌كه‌ی داعش رانه‌گه‌یه‌نراوه.