نزم فڕی و خستیانه خواره‌وه
ئیسرائیل هۆكاری تێكشكاندنی فڕۆكه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل كه رۆژی 11/2/2018 له‌باره‌ی رووداوه‌كانی سنووری سووریا و ئیسرائیل بڵاویانكردووه‌ته‌وه، تیمی فڕۆكه F-16ـه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو به‌ر مووشه‌كێكی هێزه‌كانی رژێمی سووریا كه‌وت و خرایه خواره‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه نه‌یانتوانیوه له ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا مانۆڕی هه‌ڵاتن ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژنامه‌ی " Haaretz"ـی ئیسرائیلی، له‌سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریانخسووه كه فڕۆكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نزم له‌و ناوچه‌یه‌دا فڕیوه و كه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه ئێرانییهكهیان تێدا تێكشكاندووه، زۆر به نزمی سوڕاوه‌ته‌وه‌و ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهیش له فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌یفووری سه‌ربازی سووریا له نزیك ته‌دمور ئاراسته‌كراوه‌و له‌ژێر كۆنترۆڵدا بووه".
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، 8 فڕۆكه له هه‌مان جۆر له ئه‌ركی بۆمبابارانكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا به‌شداریان كردووه كه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی تێدا هه‌ڵدراوه و ده‌كه‌وێته قوڵایی سووریا له شاری ته‌دمور".
لێكۆڵینه‌وه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، 7 فڕۆكه‌یان له بهرازییهكی زۆره‌وه بۆمبابارانی ناوچه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام ئه‌و دانه‌یان كه خراوه‌ته خواره‌وه‌و زۆر نزم بووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه مووشه‌كێكی به‌ركه‌وتووه‌و ئه‌و رووداوه روویداوه.
هه‌روه‌ها ئاشكرابووه كه، هێزی به‌رگری ئاسمانی سووریا، 20 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل كردووه، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر و نا ئاساییه، به‌جۆرێك خه‌ڵكی سڤیلی ئیسرائیل له ناوچه‌كانی باكوور مووشه‌كه‌كانیان به چاوی خۆیان بینیوه".