"گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرن"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا عه‌بادی بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ هانده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، حكومه‌تی عێراقی هانداوه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگرێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، كه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 12/2/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وكاته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا هه‌فته‌ی رابردوو به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و كۆنگره‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق گفتوگۆیان كردووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی هانداوه، گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگرێت.
له‌باره‌ی كۆنگره‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، پابه‌ندبوونی بریتانیای بۆ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌تی عێراق خستووه‌ته ڕوو.
له پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له 25/9/2017، حكومه‌تی عێراق، وه‌ك سزادانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا داخستووه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له سزادانی هه‌رێمی كوردستان.
جگه له‌وه‌ش حكومه‌تی عێراق چه‌ند بڕیارێكی دیكه‌شی وه‌ك سزادانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد و به زه‌بری ھێز و به‌هۆی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی، كه‌ركووك و خورماتوو و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی كوردستانی داگیركرد.