ئه‌ردۆغان زلـلەی عوسمانی بیری نه‌یارانی توركیا دێنێته‌وه
ئه‌ردۆغان: هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی یه‌په‌گه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی توكیا ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند: "هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی یه‌په‌گه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی توكیا ده‌بێت و لای ئێمه جیاوازی له‌نێوان ئیجه و قوبرس و عه‌فریندا نییه".
سه‌رۆككۆماری توركیا له ئه‌مریكا توڕه‌یه و گوتوویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌ندی یاساكانی ناتۆ نییه".
ئەردۆغان گووتی: "ئەوە چۆن ئەندامێتییەكی ناتۆیە؟، ئەوە چۆن ھاوبەشی و پێکەوەییەكه لە ناتۆدا؟. ئەگەر ئێمە لە ناتۆدا بە یەکەوەین، ئەو ماددە و حوکمانەی ناتۆ خۆی بەڕێوەی دەبات چەندە پێویستە تورکیا پابەندیان بێت ئەمریکاش ئەوەندە پێویستە پابەندیان بێت. دەمەوێت وەک سەرکكۆمار لە تورکیادا ئەوەیش بزانرێت کە ناتۆ یەکسانە، بەڵام ئەمریکا نا. ھەموو وڵاتان ھەر یەکێکیان لە ناتۆدا لەگەڵ ئەمریکا یەکسانن".
سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌وه‌یشی گووت: ''ئەوانەی کە دەڵێن ئەگەر ھێرشمان بکرێتە سەر بە توندی وەڵام دەدەینەوە، زۆر روونە کە لە تەمەنیاندا زلـلەی عوسمانییان نەخواردووە. با وا بیرنەکرێتەوە کە گەڕان بەدوای گازی سروشتییدا لە کەناراوەکانی قوبرس و ھەوڵە ھەلپەرستانەکانی بەردەڵانەکانی ئیجە، سەرنجمان بەلای خۆیدا راناکێشێت. بە ھەلزانینی ئەوەی کە وڵاتەکەمان تواناکانی لەسەر پێشھاتەکانی باشوور چڕکردووەتەوە، لێرەوە ھۆشداریی ئەوە دەدەینە ئەوانەی حساباتی ھەڵە دەکەن و لە قوبرس و ئیجە سنووری خۆیان بەزاندووە. ھەر چۆن لە رێگەی قەڵغانی فورات و ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون و لە داھاتوویەکی نزیکدا لە منبج و ناوچەکانی دیکە لە رێگەی ھەنگاوەکانمانەوە سیناریۆی ئەوانەمان تێکدا کە لە باشووری سنوورەکانمان حساباتی ھەڵەیان کردبوو، حساباتی ئەوانیش تێکدەدەین''.
قسه‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیا له كاتێكدایه، ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: "واشنتن به‌رده‌وام له گرژییه‌كانی باكووری رۆژئاوای سووریا نیگه‌رانه و ئه‌مركا هه‌ست به‌وه ده‌كات كه پێویسته به‌ته‌واوه‌ی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی ئه‌نقه‌ره برهوێنینهوه".