"دژی نادادپه‌روه‌ری مانده‌گرین"
موسه‌ننا ئه‌مین: رێگه ناده‌ین بوودجه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای تێپه‌ڕێنرێت

K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه رێگه بده‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بوودجه‌ی ساڵی 2018ـی عێراق تێپه‌ڕێنێ. به‌هۆی نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری له به‌شی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، داوا له سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌كه‌ن له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی هه‌بێت ورایانگه‌یاندووه، بۆ رێگه‌گرتن له تێپه‌ڕاندنی بوودجه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌راندا مانده‌گرن".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/2/2018 موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رووده‌دات، به‌رده‌وامیدانه به‌و به‌رنامه هه‌ڵه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ خستنه‌ڕووی بوودجه و خوێندنه‌وه بۆكردن و ده‌نگ له‌سه‌ردانی په‌یڕه‌وی ده‌كات. ئێمه وه‌ك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێستین و رێگه‌مان نه‌دا دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بوودجه به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقمان ناچاركرد، بڕگه‌ی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته هه‌ڵبگرێت".
ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، عه‌بادی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌یه‌وێت له‌مپه‌ر بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران درووست بكات و هه‌وڵیش ده‌دات دیسان بیبڕێته‌وه. ئێمه‌ش دوای دانیشتنێكی دوور و درێژ هیچمان له سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستنه‌كه‌وت و لێی بێ‌ئومێد بووین".
موسه‌ننا ئه‌مین گووتی: "فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مانده‌گرن و به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا رێگه به ئه‌نجامدانی هیچ دانیشتنیك ناده‌ین بۆ ـێپه‌ڕاندنی بوودجه، تا ته‌واوی مافه‌كانی كورد و هه‌رێمی كوردستانی تێدا نه‌بێت".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئه‌و دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆ كرا یاسایی نییه و تانه‌ی لێ ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی سه‌لیم جبووری ده‌یكات پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نه. داوا له سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌كه‌ین، وه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستوور، رێگه له‌و پێشێلكاریانه بگرێت كه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و رێگه نه‌دات یاری به چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان بكرێت".