ئه‌ردۆغان: پڕچه‌ككردنى يه‌په‌گه كاريگه‌رى له‌سه‌ر بڕياره‌كانى توركيا ده‌بێت
ئه‌ردۆغان به (زللـه)ـى عوسمانى هه‌ڕه‌شه له ئه‌مريكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
پێنتاگۆن بڕياريدا بڕى 550 مليۆن دۆلار له پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019 بۆ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) ته‌رخانبكات و ئه‌و بڕياره توركياى نيگه‌ران كردووه.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، پڕچه‌ككردن و هاوكاريكردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له لايه‌ن ئه‌مريكاوه كاريگه‌رى له‌سه‌ر بڕياره‌كانى داهاتووى توركيا ده‌بێت.
ئه‌م وتانه‌ى ئه‌ردۆغان له كاتێكدايه، بڕياره ئه‌م هه‌فته‌يه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسن بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا سه‌ردانى توركيا بكات.
به‌رپرسانى ئه‌مريكا ده‌ڵێن: تيلرسن له‌و بڕوايه‌دايه، گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركيا سه‌خت ده‌بن له‌و سه‌ردانه‌ى، كه بڕياره پێنجشه‌ممه و هه‌ينى بۆ ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامى بدات.
توركيا هه‌ريه‌ك له هه‌سه‌ده و يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه، به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) له‌قه‌ڵه‌مده‌دات، كه له لايه‌ن توركياوه وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريستى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌مريكا له ميانى شه‌ڕى داعشدا، وه‌ك هاوپه‌يمانێكى گرنگ و كاريگه‌رى گۆڕه‌پانى شه‌ڕ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده ده‌كات.
ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌ى له په‌رله‌مانى توركيا گوتى: "بڕيارى هاوپهيمانهكهمان بۆ كۆمه‌ككردنى يه‌په‌گه كاريگه‌رى له‌سه‌ر بڕياره‌كانى داهاتوومان داده‌نێت".
ئه‌ردۆغان گوتيشى: "پێيان ده‌ڵێم باشتر وايه نه‌چنه ريزى تيرۆريستانهوه. ئه‌وه سامان و داهاتى خه‌ڵكى ئه‌مريكايه".
دوێنێ دووشه‌ممه، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيى بڵاويكرده‌وه، پێنتاگۆن، بڕى 300 مليۆن دۆلارى له بودجه‌ى 2019 ته‌رخانكردووه بۆ راهێنان وپڕچهككردنى هه‌سه‌ده.
هه‌روه‌ها هاتووه: 250 مليۆن دۆلاريش ته‌رخانكراوه بۆ دامه‌زراندنى سوپاى سنوور پارێز كه به سه‌رپه‌رشتى هه‌سه‌ده له لايه‌ن ئه‌مريكاوه داده‌مه‌زرێت.
ئه‌مريكا له كه‌نارى رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات له باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستان)دايه و ده‌يان بنكه‌ى سه‌ربازى دامه‌زراندووه و وه‌ك دۆست و هاوپه‌يمان ده‌ڕوانێته هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات.
توركيا داوايكردووه، ئه‌مريكا له شارۆچكه‌ى منبج پاشه‌كشێ بكات و رێگه بدات توركيا هێرشى بكاته سه‌ر كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌يه، به‌ڵام ئه‌مريكا ئه‌و داوايه‌ى توركياى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانى سه‌ربازى ئه‌مريكا ئاشكرايانكردووه، هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر سه‌ربازه‌كانيان له منبج و باكوورى سووريا وه‌ك كارێكى دوژمنكارانه سه‌يرى ده‌كه‌ن و وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌ردۆغان گوتى: "ئه‌وانه‌ى ئه‌و جۆره قسانه ده‌كه‌ن، دياره هێشتا زلـله‌ى عوسمانيان به‌رنه‌كه‌وتووه".
ئه‌م قسه‌يه‌ى ئه‌ردۆغان وه‌ڵام بوو بۆ وته‌ى جه‌نه‌راڵى ئه‌مريكايى پۆل فانك، كه له ميانهى سه‌ردانى منبج ره‌تيكردبوويه‌وه شاره‌كه بهجێبهێڵن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، ئه‌نادۆڵ
و:ئ.ر