له كه‌ركووك هێرش كرایه سه‌ر به‌رپرسێكی به‌ره‌ی توركمانی
له‌هێرشه‌كه‌دا به‌رپرسێكی به‌ره‌ی توركمان و براكه‌ی و خێزانه‌كه‌ی برینداربوون
K24- هه‌ولێر:
سایتی غه‌د پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركووك گواستییه‌وه، به‌رپرسێكی حزبه‌كه‌یان له هێرشێكی چه‌كداریدا له كه‌ركووك بریندار بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردووه، "ئه‌حمه‌د عومه‌ر قادر كه به‌رپرسی به‌ره‌ی توركمانییه له گوندی به‌لاوه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی حوڕییه هێرشی كرایه سه‌ر و بریندار كرا".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، "هێرشه‌كه له‌كاتێكدا ئه‌نجامدراوه، كه چه‌كداره‌كان له ده‌روازه‌ی گوندی به‌لاوه بۆسه‌یه‌كیان بۆ داناوه و، له‌هێرشه‌كه‌دا كه به‌چكی سوك كرایه سه‌ریان، خۆی و براكه‌ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بریندار بوون و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه".
هه‌رچه‌نده تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ره‌شه‌كانی داعش له كه‌ركووك بنبڕ نه‌كراون و، ئێستا چه‌كداران و شانه نووستووه‌كانی ئه‌و رێكخراوه دووباره سه‌رقاڵی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ن، رۆژبه‌ڕۆژ حاڵه‌ته‌كانی كوشتن و رفاندن و جۆره‌كانی كرهدهوه تیرۆریستییه‌كانیش له سنووری شاری كه‌ركووك روو زیادبوون ده‌كه‌ن.