عێراق داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی "میوانه‌كه‌ی پاشا" ده‌كات
ره‌غد: من ئێستا له ئوردن ناژیم
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاندووه: "حكومه‌تی ئوردن یاداشتێكی بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ره‌غدی كچی سه‌ددام حسێن، سه‌رۆكی پێشتووتری عێراق له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه پێگه‌یشتووه".
سه‌رچاوه‌كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی "رأي اليوم"ـی به ئاگادار ناوبراوه‌و گوتوویه‌تی: "ئوردن پێشتر زیاتر له داواكارییه‌كی هاوشێوه‌ی لێكراوه، به‌ڵام گوێ به‌هیچ یه‌كێك له‌و یاداشتانه نه‌داوه‌و پشتگوێی خستوون، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه بووه، ره‌غدی كچی سه‌ددام، وه‌ك میوانی پاشا و حكومه‌ت و گه‌لی ئوردن ناوده‌برێت و لایه‌نێكی مرۆیی هه‌یه".
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "ره‌غد پابه‌نده به دابونه‌ریتی میوانداری و ده‌ستوه‌رناداته كاروباری سیاسی له عێراق و هیچ وڵاتێكی دیكه".
ناوی ره‌غد له‌ناو لیستێكی 60 كه‌سیدا بوو كه پێش ماوه‌یه‌كی كه‌م حكومه‌تی عێراق داوای ده‌ستگیكردن و راده‌ستكردنی كردن، تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی و هاوسۆزییان بۆ داعش و قاعیده و حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه درابووه پاڵ.
له لیسته‌كه‌دا 28 كه‌سیان ئه‌ندام و سه‌ركرده‌ی داعش و 12 كه‌سی دیكه‌یان سه‌ر به قاعیده و 20 كه‌سی دیكه‌یشیان به‌رپرس و سه‌ركرده‌ی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه بوون و وێنه‌ی به‌شێكیشیان بڵاوكرایه‌وه.
ره‌غدی كچی سه‌ددام وه‌ڵامی حكومه‌تی عێراقی دایه‌وه‌و گووتی: له ساڵی 2003ـه‌وه نه‌هاتوومه‌ته‌وه عێراق.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "العربية"، ره‌غدی كچی سه‌ددام گووتی: من ئێستا له ئوردن دانانیشم".
دوای ئه‌وه‌ی ناوی ره‌غد خرایه لیستی داواكراوانه‌وه، سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: "كچه‌كه‌ی سه‌ددام ئێستا له ئوردن ناژی و له ئیماراته".