مه‌سروور بارزانی به‌شداری كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن ده‌كات
به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێكه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژکاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتێكى فه‌رمى ئه‌مڕۆ گه‌يشته ميونشن.
له ميانى ئه‌و سه‌ردانه‌يدا، به‌شداری "کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن" ده‌کات.
كۆنگره‌ی ئاسایشی ميونشن، سبه‌ى به به‌شداری فراوانی سه‌رۆک و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری وڵاتان، ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كات.
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند رۆژێكه به سه‌ردانێكى فه‌رمى له ئه‌وروپايه.