هۆزه عه‌ره‌به‌كانی مووسڵ به‌توندی وه‌ڵامی سروه عه‌بدولواحید ده‌ده‌نه‌وه
موزاحم حوێت: چاوی سروه عه‌بدولواحید تاوانه‌كانی براكه‌ی نابینێت .. شه‌ڕی چه‌ند گه‌نجێك ده‌كاته پاساو بۆئه‌وه‌ی پارتی پێ تۆمه‌تبار بكات
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه تۆمه‌تی شه‌ڕی نێوان چه‌ند گه‌نجێكی كورد و عه‌ره‌ب له شاری هه‌ولێر خستبووه ئه‌ستۆی پارتی دیموكراتی كوردستان، موزاحم حوێت وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا تایبه‌ت به سایتی كوردستان 24 جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته ئه‌وانه‌ی به‌دوای فیتنه‌دا ده‌گه‌ڕێن ئاوڕێك له رابردووی خۆیان و خه‌ڵكی كوردستان بده‌نه‌وه".
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌شڵێت، "له‌كاتێكدا شاسوار عه‌بدولواحید كه ده‌كاته برای سروه عه‌بدولواحید گه‌وره‌ترین رۆڵی له گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی پارێزگای سلێمانیدا هه‌بووه و، گه‌نجانی ئه‌و شاره‌ی هان ده‌دا بۆئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر داموده‌زگا حزبی و حكومییه‌كان و مومته‌له‌كاتی گشتی تێكبكشێنن و باره‌گا بسووتێنن، كه زیانی گیانی و ماددیش به‌دوای ئه‌و گرژیانه‌وه بووه، كه‌چی چاوی خاتو سروه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی براكه‌ی نابینێت و دێت شه‌ڕی نێوان چه‌ند گه‌نجێك له‌شاری هه‌ولێر ده‌كاته پاساوێكی سیاسی ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی پارتی پێ تۆمه‌تبار بكات".
حوێت گوتی: "لێره‌وه ده‌مه‌وێ به‌خاتوو سروه رابگه‌یه‌نم، ئه‌وه‌ی براكه‌ی له سلێمانی پلانی بۆ داڕێشتبوو، ئه‌گه‌ر درێژه‌ی كێشابا قه‌باره‌كه‌ی لهفیتنهش گه‌وره‌تر ده‌بوو، به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌ین، هه‌رگیز رێگه به‌وه ناده‌ین ئه‌و برایه‌تییه له‌ده‌ست بده‌ین كه له‌نێوان ئێمه خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌یه، وه‌بیریشی ده‌هێنمه‌وه، كاتێك عه‌ره‌به‌كان كه‌وتنه ته‌نگانه هه‌ر سه‌رۆكی پارتی بوو به‌هانایانه‌وه هات و له‌باوه‌شی گرتن".
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی عه‌واتف نه‌عیمه په‌رله‌مانتاری شیعه‌ش، كه كوردی به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر عه‌ره‌ب تۆمه‌تبار كردبوو، حوێت بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "ئێمه هه‌موو ئه‌و تۆمه‌ته مه‌زهه‌بییانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و رێگه به ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی ناده‌ین بۆئه‌وه‌ی فیتنه له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب درووست بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "كاتێك عه‌ره‌به‌كان له‌ناوچه‌كانیان ئاواره‌بوون، ئه‌گه‌ر بیانزانیبایه كورد سهزهنهشتی ئه‌وان ده‌كات ئه‌وا هرگیز روویان له كوردستان نه‌ده‌كرد"، گوتیشی، "له‌دۆخێكی زۆر دژوار‌دا سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی باوه‌شی كوردستانی بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماوی عه‌ره‌ب ده‌ركرد و، خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌رگای ماڵه‌كانیشیان به‌ڕوی ئاوارهكانماندا خسته سه‌رپشت، ئه‌مه‌یه باجی ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، خاتو نه‌عیمه كه به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر عه‌ره‌ب تۆمه‌تباریان بكه‌یت؟".
موزاحم حوێت رووی ره‌خنه‌كانی له عه‌واتف نه‌عیمه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێمه به‌رامبه‌ر به لێدوانه‌كانت ده‌ڵێین، شه‌ره‌فی عه‌ره‌ب شه‌ره‌فی كورده و ئێمه براین و رێگه به‌هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی سیاسی ناده‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌پێناو مه‌رامی سیاسی و ئامانجی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاگری ناكۆكی له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب جۆش بده‌ن".
حوێت له‌به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتی كوردستان 24 جه‌ختی كرده‌وه، "له هه‌موو شوێنێك شه‌ڕ هه‌یه و بگره له‌ناو خێزانه‌كانیشدا شه‌ڕ هه‌ر روو ده‌دات، ئێمه نزیكبوونه‌وه له سنووری شه‌ره‌فی كورد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ شه‌ره‌فی عه‌ره‌ب نییه، داواشمان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه عه‌ره‌بانه‌دا بكه‌ن، چونكه له‌و رووداوه‌دا گه‌نجه عه‌ره‌به‌كان سنووری خۆیان تێپه‌ڕاندووه و ده‌ستپێشخه‌رییان كردووه، كه له‌به‌سراوه به‌مه‌به‌ستی كات به‌سه‌ربردن هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ولێر گێچه‌ڵیان به‌كورد كردووه".
هه‌روه‌ها حوێت داواشی له سه‌رجه‌م ئه‌و عه‌ره‌بانه كرد كه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، خۆیان له‌و جۆره رووداوانه به‌دوور بگرن و، پێویسته هه‌میشه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كوردستانیان له‌به‌رچاو بێت، كه رۆژانه به‌ده‌یان پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعشدا شه‌هید ده‌بوون و، عه‌ره‌به ئاواره‌كانیش له كوردستان له‌وپه‌ڕی پارێزراوی و ئارامیدا بوون".
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند گه‌نجێكی كورد و عه‌ره‌ب له شاری هه‌ولێر به‌شه‌ڕهاتن، لێره و له‌وێ لێدوانی جیاواز له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕ و دهمهقاڵێیهوه بڵاوبوونه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری گۆڕان په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و شه‌ڕه‌ی بۆ پارتی درێژكرد، به‌وپێیه‌ی كه پارتی له‌و شاره ده‌سه‌ڵاتداره. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه عه‌واتف نه‌عیمه كه په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌یه، كوردی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر گه‌نجه عه‌ره‌به‌كان.