تيلرسن: ئه‌مريكا ناتوانێت چه‌كى قورس له يه‌په‌گه وه‌ربگرێته‌وه
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه سێ كاتژمێر و چاره‌كێكى خاياندووه و وه‌رگێڕيشيان له‌گه‌ڵ نه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان "زۆر به روونى" پێشينه‌ى هه‌ره گرنگى وڵاته‌كه، خستووه‌ته به‌رچاوى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسن و له به‌رامبه‌ريشدا تيلرسن رايگه‌ياندووه، ئه‌مريكا ناتوانێت چه‌كى قورس له يه‌په‌گه وه‌ربگرێته‌وه، چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا چه‌كى قورسى پێ نه‌داوه.
سه‌رۆكايه‌تى توركيا بڵاويكرده‌وه، له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى تيلرسن و ئه‌ردۆغاندا، باسى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به عێراق و سووريا و په‌يوه‌ندى دوو لايه‌نه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كراوه.
روونيشيكرده‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا ئه‌ردۆغان "زۆر به روونى" باسى خواست و ئامانجى توركياى له باره‌ى ئه‌و پرسانه‌وه كردووه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، تيلرسن گفتوگۆى "ئه‌رێنى و راشكاوانه‌ى" له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا ئه‌نجامداوه.
گوتيشى: "هيوادارين له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌يمانه‌مان له ناتۆ پێشكه‌وتنى به‌رچاو له وتوێژه‌كانمان به‌ديبێن".
دوێنێ پێنجشه‌ممه، توركيا رايگه‌ياند، داوايان له ئه‌مريكا كردووه، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له ريزى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌ربكه‌ن.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه دامه‌زراوه و هێزى يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه به بڕبڕه‌ى پشتى ئه‌و هێزانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه پشتيوانيان لێده‌كرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ له به‌يروت، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا وه‌ڵامى توركياى دايه‌وه سه‌باره‌ت به پڕچه‌ككردنى يه‌په‌گه و گوتى: "ئه‌مريكا ناتوانێت چه‌كى قورس له يه‌په‌گه وه‌ربگرێته‌وه، چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مريكا چه‌كى قورسى به يه‌په‌گه نه‌داوه".
كه‌ناڵى سى ئێن ئێن، له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان و تيلرسنه‌وه ئاشكرايكردووه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه سێ كاتژمێر و چاره‌كێكى خاياندووه و وه‌رگێڕيشيان له‌گه‌ڵ نه‌بووه و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ خۆى كارى وه‌رگێڕانى كردووه.