ماڵپه‌ڕی فه‌رمی مه‌سعوود بارزانی كرایه‌وه
سه‌رۆك بارزانی: نوێترین به‌یاننامه و هه‌واڵه‌كانی تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ماڵپه‌ری فه‌رمی مه‌سعوود بارزانی (https://www.masoudbarzani.krd)كه تایبه‌ت ده‌بێت به به‌یاننامه و هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی، به هه‌ر سێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، كرایه‌وه‌و بڕیاره له‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌وه نوێترین هه‌واڵ و هه‌ڵوێست و به‌یاننامه‌كانی بڵاوبكرێته‌وه.
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه، سه‌رۆك بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی: "ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌خۆم كه‌وتووه‌ته كار و نوێترین به‌یاننامه و هه‌واڵه‌كانی تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه".
My personal website is launched, statements, news, and updates will be posted here and on the website:https://t.co/Zkp9PieOqa
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) ١٧ فبراير، ٢٠١٨
پاش ئه‌وه‌ی بارزانی ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرت و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دابه‌شكرد، هیچ هه‌واڵ و چالاكییه‌كی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاونه‌كرایه‌وه.
به‌ڵام مه‌سعوود بارزانی جگه له‌وه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه، پێگه‌ی سیاسی بووه‌ته هۆكارێك سه‌رجه‌م میدیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كان به گرنگییه‌وه هه‌ڵوێست و به‌یاننامه و دیداره گرنگه‌كانی بڵاوبكه‌نه‌وه.
له ماوه‌ی 4 مانگی رابردووش‌دا جگه له چه‌ندین دیداری رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ میدیا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، به‌یاننامه و قسه‌كانی له كاتی دیداره جۆراوجۆره‌كانیدا بوونه‌ته ناونیشانی سه‌ره‌كی به‌شێكی زۆری میدیا ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان.