ئه‌میری پۆلیس: داعش خۆی رێكده‌خاته‌وه
چه‌كدارێكی پێشووی داعش زانیاری له‌سه‌ر رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارێكی پێشووی داعش، هۆشداریی ده‌دات و گوتوویه‌تی: "رێكخراوی داعش هه‌وڵ ده‌دات سه‌رله‌نوێ خۆی رێكبخاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند مانگی رابردوودا له عێراق و سووریا رووبه‌ڕووی زیانی زۆر و شكست بوونه‌وه".
ئه‌بو سه‌قه‌ر كه له شاری ره‌قه‌ی سووریا به "ئه‌میری پۆلیس" ناسرابوو، له سنووری عێراق و سووریاوه قسه‌ی بۆ تۆڕی سكای نیووز كردووه‌و باسی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كردووه كه له‌ناو رێكخراوی داعشدا بێ خواست و ئیراده‌ی خۆی كاری كردووه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له توانیدا بووه كردوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی له سێداره‌دانه‌كان رابگرێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام جێبه‌جێكراون".
ئه‌بو سه‌قه‌ر ده‌ڵێت: "هاوكاریی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكیم كردووه كه فه‌رمانی سزادانیان بۆ ده‌ركراوه‌و سه‌رپێچییه‌كانیان بچووك بووه".
ئه‌و چه‌كداره‌ی پێشووی داعش ئاشكرای كردووه" رووگه‌ی داهاتووی داعش لیبیایه و ئێستا ئه‌و وڵاته بووه‌ته ده‌رگای په‌ڕینه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه بۆ ئه‌وروپا".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئێستا داعش له لیبیا شانه‌ی زۆری هه‌یه و بووه‌ته باره‌گای سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه".
ئه‌بو سه‌قه‌ر، له‌باره‌ی شه‌ڕی ره‌قه‌ی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و داعش، هه‌ندێك ورده‌كاریی ئاشكراكردووه و ده‌ڵێت: "پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌ستپێبكات، فه‌رمان بۆ هه‌موو سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی داعش هاتووه شاره‌كه جێبهێڵن و چه‌كداری بیانیان هێناوه‌ته شوێنیان، منیش به‌هاوكاری چه‌ند كه‌سێك كه پێشتر هاوكاریم كردبوون، له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی جه‌نگه‌كه ره‌قه‌م جێهێشتووه".
ئه‌و چه‌كداره‌ی پێشووی داعش ده‌ڵێت: "خۆشی و شادی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه له جێگه‌ی خۆیدا نییه، چونكه به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕه راسته‌قینه‌كه ده‌ستپێبكات، ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له شاره‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌می چه‌كداری داعش مابوونه‌وه".