ئێران: رێگه‌ناده‌ین ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی بڵاوه‌پێبكات
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه دابه‌ش بكات
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، داوا له "به‌ره‌ی به‌رگری" ده‌كات رێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی فورات بڵاوه‌پێبكات.
ویلایه‌تی هۆشداری له پلانه‌كانی واشنتن ده‌دات به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه دابه‌ش بكات و ناكۆكی بخاته نێوان هێزه‌كان.
ولایه‌تی ده‌ڵێت: "پێویسته له‌سه‌ر به‌ره‌ی به‌رگری هه‌وڵبده‌ن رێگه له بڵاوه‌پێكردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بگرن له رۆژهه‌ڵاتی فورات".
هاوكات داوا ده‌كات، رێگه نه‌درێت رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"، بنكه‌ی سه‌ربازی له رۆژئاوای ئاسیا دابمه‌زرێنێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دوای سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی به‌رگری به‌سه‌ر داعش، پێویسته هه‌وڵی زیاتر بده‌ین و له چاو رابردوو به ئاگاتربین بۆ چاودێریكردنی ره‌وشی ناوچه‌كه".
گوته‌كانی ویلایه‌تی له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هاتووه له‌گه‌ڵ نووری مالیكی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و تێیدا مالیكیش پشتیوانی لێدوانه‌كانی ویلایه‌تی كردووه.
سه‌رچاوه: RT