كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام بارانبارینی ئەمڕۆ بە بەراورد رۆژانی رابردوو كەمتر دەبێت.

ھەروەھا كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی رایدەگەیەنێت، سبەی رایدەگەیەنێت ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان سبەی لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەوردا دەبێت، لەناوچە شاخاوییەكان نمە باران دەبارێت.
