كونسوڵى گشتى توركيا بۆ كوردستان24: ئۆپراسيۆنى عه‌فرين دژى برا كورده‌كانمان نييه
هیچ ئاسته‌نگێك بۆ پێدانی ڤیزا نییه
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵى گشتى توركيا له هه‌رێمى كوردستان هاکان کاراچای تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، "له ماوه‌ى ساڵى رابردوودا شه‌ڕڤانه كورده‌كان 700 جار هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر خاكى توركيا"، سه‌باره‌ت به خاوبه‌ڕێوه‌چوونى ئۆپراسيۆنى عه‌فرينيش گوتى: "توركيا ده‌يه‌وێت گيانى مه‌ده‌نييه‌كان پارێزراو بێت".
كونسوڵى توركيا له هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ئۆپراسيۆنى سوپاى توركيا له دژى عه‌فرين گوتيشى: "هۆكارى خاوى ئۆپراسيۆنى سوپاى وڵاته‌كه‌ى و هاوپه‌يمانه‌كانى دژى يه‌كينه كوردييه‌كان له عه‌فرين بۆ سووربوونى توركيا له‌سه‌ر پاراستنى گيانى مه‌ده‌نييه‌كان له ناوچه‌ى كوردى هه‌ڵكه‌وتوو له باكوورى خۆرئاواى سووريا ده‌گه‌ڕێته‌وه".
له 20ى مانگى رابردوودا توركيا هێرشى توندى زه‌مينى و ئاسمانى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكردووه.
توركيا ده‌ڵێت: "ئامانجمان كۆتايهێنانه به بوونى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له ناوچه سنوورييه‌كان". ئه‌نقه‌ره ئه‌و يه‌كينه كورديانه به "رێكخراوى تيرۆريست" وه‌سفده‌كات، به هۆى بوونى په‌يوه‌نديان به پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه.
هاکان کاراچای به كوردستان24يشى گوت: "پرۆسه‌ى عه‌فرين دژى برايانى كورد نييه، به‌ڵكو ئه‌و ئۆپراسيۆنه له دژى تيرۆريستانه". وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ يه‌كينه كوردييه‌كان.
گوتيشى: "سوپاى توركيا هه‌وڵده‌دات مه‌ده‌نييه‌كان نه‌كاته ئامانج و ئه‌وه‌ش وايكردووه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى توركيا كاتى زياترى بوێت".
ئه‌و ديپلۆماتكاره‌ى توركيا باسى له ژماره‌ى ئه‌و هێرشانه كرد، كه له ساڵى رابردوودا كراونه‌ته سه‌ر توركيا و گوتى: ته‌نيا له 2017دا 700 هێرش له لايه‌ن شه‌ڕڤانه كورده‌كانه‌وه كراونه‌ته سه‌ر خاكى توركيا.
هاکان کاراچای، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به پرسى ڤيزا به هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان لە لێدوانه‌كه‌يدا بۆ کوردستان 24 رایگەیاند، کۆنسوڵخانەکەیان لە رێگەی کۆمپانیایەکەوە ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدات.
هاكان كاراچای گوتیشی: "ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ڤیزای تورکیا وەربگرن، سەرەتا دەبێت سەردانی ئەو کۆمپانیایە بکەن".
کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان رەتیشیکردەوە هیچ ئاستەنگێک بۆ پێدانی ڤیزا بە خەڵکی هەرێمی کوردستان هەبێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێك له پاسپۆرتی ئه‌و كه‌سانه‌دا نه‌بێت، كه داوای ڤیزایان كردووه، ئه‌وا مامه‌ڵه‌كانی پێدانی ڤیزا، له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا ته‌واو ده‌بێت و ڤیزاكه‌یان پێده‌درێت.
روونیشی كرده‌وه، ئێستا پێدانی ڤیزا خێراتر بووه و ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگی ته‌كنیكی نه‌بێت، به خێرایی ڤیزا به‌و كه‌سانه ده‌درێت، كه له رێگه‌ی كۆمپانیاوه مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزایان ده‌ستپێكردووه.