ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی به خۆڵهمێشكردنی پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌دات
موحسین ره‌زایی: هێرش بكه‌نه سه‌رمان ناهێڵین هێرشكه‌ره‌كان رابكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
موحسین ره‌زایی، ئه‌مینداری گشتی كۆڕی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، به گاڵته‌جاڕییه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ھێرش بكاته سه‌ر تاران، ته‌نانه‌ت ریگه ناده‌ین هێرشكه‌ره‌كان رابكه‌ن".
له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل‌دا كه له كاتی به‌رزركردنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌كی فڕۆكه بێ فرۆكه‌وانه ئیرانییهكهی له ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا خرایه خواره‌وه گووتی، له كاتی پێویستدا راسته‌وخۆ له ئێران ده‌ده‌ین نه‌ك ته‌نها بهكریگیراوهكانیان، موحسین رازایی گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بیر له‌وه بكاته‌وه هێرش بكاته سه‌ر ئیران، پایته‌خته‌كه‌یان ده‌كه‌ین به خۆڵه‌مێش و ته‌نانه‌ت رێگه ناده‌ین ھێرشكهرهكان رابكه‌ن".
ئه‌مینداری گشتی كۆڕی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، له كۆنفرانسێكی زانایانی ئاینی له‌ناو سوپای پاسداران‌دا، ھێرشی توندی كردووه‌ته سه‌ر ئیسرائیل و به‌ڵێنی به خۆڵهمێشكردنی ته‌لئه‌ڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیلی داوه".
ماوه‌یه‌كه گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێران زیاتر بووه‌و له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشندا، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد ئه‌مڕۆ سنوورێك بۆ ئێران دابنێن نه‌ك سبه‌ینێ و گووتی: "باشوایه تاران به هه‌وڵی به‌زاندنی سه‌ره‌وه‌ری ئیسرائیل، هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌ی تواناكانمان نه‌دات".