له‌كه‌ركووك شوانێك به‌فێڵ 27 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی به‌كوشتن ده‌دات
زۆربه‌ی كوژراوانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به رێكخراوی به‌در و لیوای عه‌لی ئهكبهرن
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ناوه‌ڕۆكی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆسه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له گوندی سه‌عدوونییه‌ی سه‌ر به قه‌زای حه‌وێجه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه له‌ڕێگه‌ی كه‌سێكه‌وه كه خۆی وه‌ك شوان نیشاندابوو، زیاتر له 30 چه‌كداری حه‌شدیان په‌لكێشی ناو بۆسه‌ی خۆیان كرد و زۆربه‌یان كوشتووه.
ئه‌فسه‌رێكیش له پۆلیسی عێراقی له شاری كه‌ركووك ورده‌كاری رووداوه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه، كه سه‌ره‌تا كه‌سێكی گوندنشین سه‌ردانی باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی كردووه و، وا خۆی پیشانداوه كه كاری شوانی ده‌كات و به حه‌شدی راگه‌یاندووه، كاتێك مه‌ڕه‌كانی بردۆته له‌وه‌ڕگا، خانوویه‌كی له‌نزیك پردی شاهریه له‌سه‌ره‌تای گوندی سهعدوونییه بینیوه، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ریشدرێژی نامۆی له‌ناوه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هه‌واڵه‌ش، حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ره‌وانه كردووه، به‌ڵام به‌ر له‌گه‌یشتنیان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعش، دوای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر، زۆربه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدیان كوشتووه و به‌شێكی دیكه‌شیان رفاندووه، ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ئۆتۆمۆبیلێك و هه‌موو چه‌كی حه‌شددا گرتووه و ئۆتۆمۆبیله‌كانی دیكه‌شیان سووتاندووه.
به‌گوێره‌ی سایتی عه‌ره‌بی جه‌دید كه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بڵاویكردۆته‌وه، زیاتر له 30 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی به 7 ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازییه‌وه له گوندی سه‌عدوونییه‌ی سه‌ر به حه‌وێجه كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش، راشیانگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش جلی پۆلیسی فیدراڵیان پۆشیبوو، بۆئه‌وه‌ی پیلانه‌كه‌یان ئاسان بێت و له هێرشه‌كه‌یاندا 27 چه‌كداری حه‌شدیان كوشتووه، كه زۆربه‌یان سه‌ر به هێزه‌كانی "به‌در" و "لیوای عه‌لی ئه‌كبه‌ر" بوون.
تائێستاش ئه‌و كه‌سه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه سه‌ره‌تا هه‌واڵی به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دابوو، بۆیه گومانی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و كه‌سه‌ش چه‌كدارێكی داعش بێت و بۆ خۆڵ له‌چاوكردن و فێڵ لێكردنی حه‌شد خۆی وه‌ك شوانكار نیشاندابێت، تاوه‌كو په‌لكێشی ناو بۆسه‌كه‌ی خۆیان بكات.
دوای زیاتر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له شه‌ڕ و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه، له مانگی ئوكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئازادكردنی سه‌رانسه‌ری قه‌زای حه‌وێجه‌ی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش راگه‌یاندبوو، به‌ڵام دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشه‌كه‌ی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره هه‌رێم و كشانه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، تائێستاش لێره و له‌وێ ته‌قینه‌وه، هێرشی خۆكوژی و كرده‌وه‌ی كوشتن و رفاندن تادێت له سنووری پارێزگای كه‌ركوك روو له‌زیادبوون ده‌كات.
H.B