ئه‌مريكا هه‌ڕه‌شه له سوپاى سووريا ده‌كات
وڵاته‌كه‌ى به دوورى نازانێت، هێز دژى سوپاى سووريا به‌كاربهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، نيكى هايلى، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى به دوورى نازانێت، هێز دژى سوپاى سووريا به‌كاربهێنێت.
له وته‌يه‌كدا، كه له په‌يمانگه‌ى سياسه‌ت له زانكۆى شيكاگۆ پێشكه‌شيكرد، ئه‌مڕۆ هه‌ينى، نيكى هايلى گوتى: "چاره‌سه‌رى سياسى له هيچ حاڵه‌تێكدا به دوور نازانرێت. ئێمه نامانه‌وێت بكه‌وينه چه‌قى ململانێكانى سووريا، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت هه‌رچى پێمان ده‌كرێت بيكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك له هێرشى چه‌كى كيميايى بپارێزين".
گوتيشى: "ئه‌مريكا به‌رده‌وام ده‌بێت له فشار خستنه سه‌ر رووسيا به‌و پێيه‌ى ئه‌و وڵاته سه‌رۆكى سووريا و حكومه‌ته‌كه‌ى داپۆشيوه و بووه‌ته هۆى رێگرى له گه‌يشتنى هاريكارى مرۆيى بۆ غوته‌ى خۆرهه‌ڵات".
هايلى به دووريشى نه‌زانى، جارێكى ديكه ئه‌مريكا بۆردومانى سووريا بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ى له نيسانى 2017دا كردى.
ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌گه‌ر بزانين ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى به‌كارهێناوه بۆردومانى ده‌كه‌ين".
له كۆتايى مانگى كانوونى دووه‌مى رابردوودا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، ريكس تيلرسن، سوورياى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه دژى هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى چه‌كى كيميايى به‌كارهێناوه.
ئه‌مريكا پێى وايه، رووسيا هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ پاراستنى به‌شار ئه‌سه‌د.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ده‌ڵێـت: تۆمه‌ته‌كانى ئه‌مريكا پشت به گه‌واهيدانى چه‌كداران و ئه‌و زانياريانه ده‌به‌ستێت كه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه و له‌وه زياتر هيچ به‌ڵگه‌يه‌كيان نييه.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم
و:ئ.ر