په‌رده له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی گوماناوی "داعش و به‌عسی سه‌ددامی" هه‌ڵده‌درێته‌وه
توێژینه‌وه‌یه‌ك زانیاری نهینی و هه‌واڵگریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان داعش و به‌عسییه كۆنه‌كان ده‌خاته‌روو
"نه‌وه‌ی كۆنی حزبی به‌عسن، یان نه‌وه‌یه‌كی نوێ؟" ئه‌و پرسیاره‌ی بیری زۆرێك له شرۆڤه‌كاران و توێژه‌رانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه‌و وایكردووه چاودێری چۆنییه‌تی درووستبوون و گه‌شه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بكه‌ن و پێده‌چێت دواجار راپۆرته‌كان گه‌یشتبنه ده‌ره‌نجامێكی واقیعی.
میریام بنراد، توێژه‌ر و مامۆستا له زانستی سیاسی زانكۆی لیدنی هۆڵه‌ندی، له راپۆرتێكدا كه له گۆڤاری "the conversation"ـی باشووری ئه‌فریقا بڵاویكردووه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان ئایدۆلۆژیای كۆنی سه‌ددامی و ده‌ركه‌وتنی داعشی تیرۆریستی وه‌ك "گوماناوی" ناوبردووه.
بنراد ده‌ڵێت: "پرسیار هه‌بووه ئایا داعش له كرۆكی حزبی به‌عسه‌وه هه‌ڵقوڵاوه یان كیانێكی ته‌واو جیاوازه؟، به‌ڵام له راستیدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌وان تێكه‌ڵه‌یه‌كن له یه‌كتری.
زانیاری هه‌واڵگری
ئه‌و توێژه‌ره فه‌ڕه‌نسییه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و گریمانه‌یه، پشتی به ژماره‌یه‌ك راپۆرت و زانیاریی هه‌واڵگری نهێنی به‌ستووه كه په‌یوه‌ندی ئه‌ندامانی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی خاوه‌ن ئایدۆلۆژیای سه‌ددامی له پێگه‌یاندنی داعشدهخهنهروو.
ئاماژه‌ی به ڤیدیۆیه‌كی پرسیار و وه‌ڵامی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له 10/1/2018 له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی داعش كردووه كه به ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ڕه‌نسی بووه‌و ناوی "تۆما بارنوێن" بووه و گوتوویه‌تی: "داعش بۆ دامه‌زراندن و پێگه‌یاندنی كادیره‌كانی داوای كۆمه‌كی له ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پێشووی حزبی به‌عس و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاوا كردووه".
به‌ڵام له‌وانه‌یه بانگه‌شه‌كانی له‌سه‌ر تیۆری پیلانگێڕی ساخبیتهوه، چونكه ئه‌و توێژه‌ره فه‌ڕه‌نسییه ده‌ڵێت: "ئه‌و داعشه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی پێشووی رژێمی به‌عس زیندانیی كراوه كه كورده‌كان به دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆیانی دازانین.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گۆڤاری "دێرشپیگڵ"ـی ئه‌ڵمانی رۆژی 18/4/2017 لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ناو داعش به‌ناوی حاجی به‌كر، بڵاوكرده‌وه كه ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی "سه‌میر محه‌مه‌د خه‌ڵه‌فاوی" بوو و عه‌قیدی پێشووی سوپای سه‌رده‌می سه‌ددام حسێن بووه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی باشیشی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگریی هه‌بووه.
بنراد ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر قسه‌كانی و ده‌پرسێ "چۆن ده‌بێت وابێت، چونكه فیكری به‌عسییه‌ت كه له بنه‌ڕه‌تدا ئایدۆلۆژیایه‌كی عه‌لمانی و شۆڕشگێڕییه و به ده‌ستی قهومهچییهكانی سووریا وه‌ك "زه‌كی ئه‌رسوزی و میشێل عه‌فله‌ق" له سه‌ره‌تای چله‌كان دامه‌زراوه و هانی درووستكردنی یه‌ك ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی بدات؟".
به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه، فیكری به‌عس و داعش یه‌كێكه و ده‌یانه‌وێت "یه‌ك ده‌وڵه‌ت" درووستبكه‌ن، به‌ڵام داعش بۆیه‌ی ئیسلامی له فیكره‌كه‌ی خۆیداوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێشووی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی كه له 4/4/2015 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به بۆچوونێكی پێچه‌وانه ده‌كات و نوسیوویه‌تی "په‌یوه‌ندییه‌كانیان كۆنتره و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه و رژێمی سه‌ددام حسێن بۆ سیناریۆی پاش داگیركردنی عێراق ئاماده‌یان كردوون و ئه‌و گرووپه‌ش هه‌ندێك وه‌ك داعش ناسیوونی".
راپۆرته‌كه ئه‌و ساته به "پلانی بی" ناوده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی رژێمی به‌عس له رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی نوێوه وێنه‌ی خۆیان له مه‌یدانه‌كه بهێڵنه‌وه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه له ده‌ست ده‌رچووه‌و بووه به پرۆژه‌یه‌كی تیرۆریستی گه‌وره‌تر.
به‌ڵام بنراد پێیوایه، داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و گرووپه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 بڕیار ده‌رچوو هه‌موو ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای سه‌رده‌می رژێمی به‌عسیان له كارلادا و سوپا و ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی سیاسی رژێمی پێشوویان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌وه‌ش بووه هۆی داڕووخانی ده‌وڵه‌ت و زیادبوونی توندوتیژییه‌كان و درووستبوونی گرووپی توندڕه‌و".
چونكه به‌گوته‌ی ئه‌و توێژه‌ره، بڕیاره‌كه كه داڕێژه‌ره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سڤیلی ئه‌مریكا بوو له عێراق، بووه هۆی دوورخستنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 250 هه‌زار سه‌ربازی عێراقی و ئه‌وه‌ش پاڵی به زۆربه‌یانه‌وه ناوه تا بچنه سه‌نگه‌ری هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و توندڕهوهكانهوهو له‌وێشه‌وه ئه‌ندامانی پێشووی حزبی به‌عس له‌گه‌ڵ گرووپه جیهادییه‌كانی پێش جه‌نگ تێكه‌ڵاو بوون".
میراتی كۆن
توێژه‌ره فه‌ڕه‌نسییه‌كه باسی یه‌كێك له دیارترین وتاره‌كانی خودی سه‌ددام حسێن ده‌كات كه پاش رووخانی رژێمه‌كه‌ی داوای "جیهادی" دژی دوژمنه ده‌ره‌كییه‌كان كردووه. به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ددام و گرووپه "جیهادییه‌كان" پێش ساڵی 2003 بسه‌لمێنی و ده‌گوترێت به‌درێژایی ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی دژی توندڕه‌وی راوه‌ستاوه جا چ شیعه بووبێت یان سوننه، هه‌ر چه‌نده رژێمه‌كه‌ی حوكمێكی توندی عێراقیان به ئاگر و ئاسن كرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پێده‌چێت ئه‌وه وای له سه‌دان عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق كه لایه‌نگری رژێمی سه‌ددام حسێن بوون و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئاسای كردبێ، دوای رووخانی رژێم بچنه ریزی "هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان" به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا كۆنترۆڵی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكیان كرد. ئه‌و كاته ژماره‌یه‌كیان روویانكرده گرووپه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان به‌ره‌و رووی گرووپه سه‌له‌فییه‌كان چوون، له‌وانه‌ش داعش كه ته‌نها لایه‌ن بوو مژده‌ی شۆڕشی سیاسی له رێگه‌ی درووستكردنی ده‌وڵه‌تێكی جیاواز ده‌دا كه دواجار رایگه‌یاند و ناوینا "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت".
ئه‌و توێژه‌ره‌ی زانكۆ هۆڵه‌ندییه‌كه، په‌نابردنی ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی به‌عس بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌كان به "میراتی كۆنی توندوتیژی" ناو ده‌بات.
روونیكردووه‌ته‌وه كه سه‌ددام حسێن، پڕوپاگه‌نده‌ی ئاینی به رووكه‌شی ئیسلامی كردووه تا بیكاته جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌بی و عێراق، به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عیراق و ئێران له ساڵی 1980 تا 1988.
به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات، سه‌ددام ئایدۆلۆژیا به‌عسییه عه‌لمانییه‌كه‌ی گۆڕیوه بۆ بیروباوه‌ڕێكی نوێ و ناوی "باوه‌ڕی نیشتمانی" لێناوه تا ئیسلام بكاته سه‌رچاوه‌ی سیاسه‌تێك، سه‌رله‌نوێ پێگه و شه‌رعییه‌تی خۆی بۆ چاوی گه‌له‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه".