نوسینگه‌ی عه‌بادی ره‌تی ده‌كاته‌وه پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا زیاد كرابێت
نووسینگه‌ی عه‌بادی: په‌رله‌مان تاكه لایه‌نه كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستكاریكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌تی كرده‌وه، تائێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌و ژمارانه‌دا كرابێت كه له پرۆژه بودجه‌ی ساڵی 2018دا جێگیركراون و گوتیشی، پشكی هه‌رێم كه له پرۆژه یاساكه‌دا هاتووه، هیچ ده‌ستكارییه‌كی نه‌كراوه و، هه‌ر به‌و شێوه‌یه كه پێشتر له ره‌شنووسه‌كه‌دا جێگیر كراوه، كه به رێژه‌ی 12.67% دیاریكراوه.
حه‌دیسی روونیشیكرده‌وه، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ره‌شنووسی پرۆژه‌ی بودجه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه و، په‌رله‌مان تاكه لایه‌نه كه ده‌توانێت ده‌ستكاری ژماره‌كان بكات و بڕگه و مادده‌ی نوێ بۆ ئه‌و پرۆژه یاسایه زیاد بكات یاخۆد لایبدات.
حه‌دیسی گوتی: "حكوومه‌ت هیچ هه‌موارێكی پرۆژه بودجه‌ی نه‌كردووه و هیچ پاره‌یه‌كیش به‌مدواییانه بۆی بۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان زیاد نه‌كردووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چه‌ند میدیایه‌كی ناوخۆیی عێراقی بڵاویانكردۆته‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق رازی بووه بڕی ترلیۆنێك و 840 ملیۆن دۆلار بخاته سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018ی عێراق.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش، نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئابووری له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا، كه حكومه‌تی به‌غدا به 12.67% د‌یاریكردبوو و، ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كێشه له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه یاسایه درووست بێت، ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، به‌گوێره‌ی یاسای ژماره‌ی دانیشتوان، پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا دیاری بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كورد ئاشكراشیكرد، دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و پلاندانانی عێراق بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان و رێژه‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا، داتاكانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ده‌ریانخستووه، دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی 14%ی كۆی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنێت.
نه‌جیبه نه‌جیب جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر پشكی هه‌رێم بۆ 14%ش زیادبكرێت، هێشتا پێداویستی هه‌رێم له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و نه‌فه‌قاتی سیادی و بودجه‌ی ته‌شغیلی دابین ناكات و، كوردیش بڕیاری رازیبوونی به‌و رێژه‌یه‌ی نه‌داوه، له‌كاتێكدا تائێستا حكومه‌تی عێراقیش هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌مباره‌یه‌وه نیشان نه‌داوه. هه‌وره‌ها دووپاتیشیكرده‌وه، كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له به‌غدا ده‌خه‌نه گه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق بۆ 17%ی جاران بگه‌ڕێننه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نی كوردیش له په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی داتا و زانیارییه‌كانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی عێراق، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی ئابووری له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان باوه‌ڕ به‌و داتا و زانیاریانه ناكه‌ن، چونكه دڵنیان كه رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم له‌وه زیاتره كه له دوو وه‌زاره‌ته‌كاندا تۆماركراون، هاوكات هیچ ئامارێكی راسته‌قینه‌ش ئه‌و رێژه‌یه ناسه‌لمێنن.
نه‌جیبه نه‌جیب ئاشكراشیكرد، له ساڵی 2009وه دادگای فیدراڵ بڕیاری ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی بۆ دانیشتوانی عێراق ده‌ركردووه، به‌ڵام تائێستا حكوومه‌تی به‌غدا ئه‌و بڕیاره‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه، بۆئه‌وه‌ی راستییه‌كان ئاشكرا نه‌بن و، رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا نه‌بێت.
گوتیشی، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق به‌ڕاستی نیازی دابینكردنی پشكی هه‌رێمی هه‌یه، ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری باشترین چاره‌سه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌و كێشه‌یه.
H.B