وێبسایتێكی ئه‌مه‌ریكی: ئه‌م وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دابه‌شبوون نزیكن
دوای عێراق نۆره‌ی ئێران دێت

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و هێزه داگیركه‌رانه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستییان داگیركرد، كێشه‌ی ریشه‌یی و تایه‌فی و نه‌ته‌وه‌ییان له نێودا درووستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دوای ده‌رچوونییان مامه‌ڵه‌ی هه‌ژموونی خۆیان له‌و وڵاته‌دا بكه‌ن و به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ههڵوهشانهدا بن.
له‌ژێر ئه‌و بیردۆزه‌دا، وێبسایتی "LobeLog"ی ئه‌مه‌ریكی، وتارێكی شیرین هه‌نته‌ر، توێژه‌ر له كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بڵاوكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات، چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دایه، به‌تایبه‌تیش دوای چوونی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، له ساڵی 2003.
نموونه‌ی وڵاتانی هه‌ڵوه‌شاوه
به گوێره‌ی وتاره‌كه، پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه له ساڵی 2003 و له دوای هاتنی ئه‌مه‌ریكاوه له عێراق ده‌ركه‌وتووه، له‌و كاته‌وه، له عێراق ئه‌گه‌ره‌كانی دابه‌شبوونی زۆرتر بووه، به تایبه‌تیش كاتێك كه‌وته شه‌ڕی تایه‌فی و ناوخۆ، ئێستاش ئه‌و ناوچانه‌ی كوردی تێدا ده‌ژی، نیمچه سه‌ربه‌خۆیه و چه‌ند جارێكیش پێشنیازی دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ قه‌واره‌ی جیاواز خراوه‌ته‌ڕوو، كه سێ پێكهاته‌ی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و تایه‌فی تێدایه.
به گوێره‌ی وتاره‌كه، دوای بۆردومانكردنی لیبیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناتۆ، له ساڵی 2008، وڵاته‌كه كه‌وته به‌رده‌م مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه، سوودانیش بوو به دوو به‌ش، كه باكوور و باشوورن، تا ئێستاش به‌شی باشووری سوودان، له رووی ئابووریی و مرۆییه‌وه، له ره‌وشێكی خراپدایه.
وه‌ك نووسه‌ره‌كه باسی ده‌كات، قه‌یرانی سووریا كه له ساڵی 2011ه‌وه ده‌ستیپێكردووه، بووه‌ته شه‌ڕێكی سه‌ختی ناوخۆ، دوای حه‌وت ساڵ له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كه و ململانێ و كاره‌ساته مرۆییانه‌ی ئه‌و وڵاته و ئه‌و ره‌وشه‌ی وڵاته‌كه‌ی تێدایه، ناتوانرێت جارێكی دیكه ته‌واوی خاكه‌كه‌ی بخرێته‌وه سه‌ر یه‌ك، ئه‌وه‌ی له سووریاش رووده‌دات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر لوبنان و ره‌نگه ئه‌رده‌نیش هه‌بێت.
وه‌ك توێژه‌ره‌كه‌ی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی كردووه، هه‌مان سیناریۆ له یه‌مه‌نیش جێبه‌جێ ده‌بێت، كه خه‌ریكه ململانێكان له كۆتایی نزیكده‌بنه‌وه، به گوێره‌ی وتاره‌كه‌ش، سه‌خته ته‌واوی ئه‌و وڵاته، وه‌كو پێشووی لێبێته‌وه، هه‌ر هیچ نه‌بێت كاتێكی زۆر زیاتری ده‌وێت.
وڵاتی فشه‌ڵ
نووسه‌ری وتاره‌كه پێیوایه، ئه‌و وڵاتانه‌ی دابه‌ش ده‌بن، وڵاتی فشه‌ڵ و ناوهڕۆك شێواون، وه‌ك مێژوونووسان و شیكه‌ره‌وه‌كان باسی ده‌كه‌ن، هێزه داگیركا‌ر و ئیستیعمارییه‌كان، په‌یكه‌رێكی ده‌ستكردیان بۆ بنیاتناون و زیاتر گرنگییان به به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان داوه، نه‌ك به توانا و مانه‌وه و له‌سه‌رپێ وه‌ستانی ئه‌و وڵاته له داهاتوودا، جیا له ئه‌زموونی خراپی سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته، كه له ئیداره‌كردنی ده‌وڵه‌ته‌كه و شكستیان هێناوه و نه‌یانتوانیوه بتوانن ناسنامه‌یه‌كی نیشتمانی، له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی تایه‌فی درووست بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش، شه‌ڕی سار و شه‌پۆل و بزاوته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌وه‌ش رۆڵی له كه‌ڵه‌كه بوونی كێشه‌كان هه‌بووه.
به گوێره‌ی نووسه‌ر، یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی ئامانجی ئیستیعماری له بیناتنانی ده‌وڵه‌تدا، پارێزگاریكردنه له به‌رده‌وامی ئاڵۆزی و ململانێی نێوان نه‌ته‌وه‌كان له چوارچێوه‌ی یه‌ك وڵات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونه‌كانی خۆی په‌یڕه‌وبكات و هه‌ر كاتێك بیه‌وێت بتوانێت یاری به‌و وڵاته‌وه بكات ئه‌گه‌ر پێویست بێت. ئه‌و سیاسه‌ته ستراتیژییه له ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به شێوه‌یه‌كی ته‌واو په‌یڕه‌وكراوه، كاتێك ڤلادیمێر لینین و جۆزیڤ ستالین، سه‌ركرده گه‌وره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئیمپراتۆرییه‌تی رووسییان خسته چوارچێوه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، هیچ گومانی تێدا نییه، زۆرێك له ململانێ هه‌رێمییه‌كانی ناوچه‌كه، له سه‌ر خاكی به‌جێماوی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و سیاسه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ستالین بوو. هه‌رچی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشه، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا به ستراتیژیه‌ت و سیاسه‌تی "په‌رتكه و زاڵبه" ئه‌و رۆڵه‌یان گێڕا.
ئه‌و توێژه‌ره روونی ده‌كاته‌وه، نوێترین ئه‌ڵقه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن و زاده‌ی سیاسه‌ته‌كانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسان، كێشه‌ی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده له عیراق و سووریا، به‌ڵام هه‌موو جارێك مه‌رج نییه له به‌كارهێنانی ئه‌و هێزانه بگه‌نه ئامانجی دیاریكراو كه خۆیان ده‌یانه‌وێ، بۆ نموونه به‌كارهێنانی كورد له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا له دژی به‌شار ئه‌سه‌د و كه‌مینه‌ی عه‌له‌وییه‌كان، ته‌نها تووڕه‌یی توركیا و نه‌مانی متمانه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتنی لێكهوتهوه.
به گوێره‌ی وتاره‌كه‌ی توێژه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مادام زلهێزه‌كان تێچووی ئه‌و ستراتیژیهتییهیان قه‌بووڵ، به‌رده‌وام ده‌بن له په‌یڕه‌وكردنی، به‌تایبه‌تیش بۆ به‌ده‌ستهینانی ئامانجه كورت مه‌وداكان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كێشه‌ی گه‌وره و درێژخایه‌نیش بۆ وڵاته‌كه درووست بكه‌ن.
كاری داهاتوو له‌سه‌ر ئێرانه
به گوێره‌ی ئه‌و وتاره وێبسایته ئه‌مه‌ریكییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێستا بیرۆكه و ستراتیژیه‌تی هاوشێوه ده‌خرێنه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌یه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن، ئه‌و شته‌ی زلهێزانی نیگه‌ران كردووه، گه‌وره‌یی وڵاته‌كه‌یه كه ره‌نگه ئاسووده‌یی زلهێزه‌كان تێكبدات، به‌رده‌وامیش ئه‌و وڵاته وای نیشانداوه، كه ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی نییه، به‌ڵكو ئیمپراتۆرییهتێكه و له گرووپ و پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی جیا جیا پێكهاتووه, له‌م روانگه‌یه‌وه‌ش، هه‌ندێك پێیانوایه زۆر ئاساییه ئێران به‌سه‌ر چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی ره‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی دابه‌ش بكرێت، یاخود بگه‌ڕێندرێته‌وه دواوه و ته‌نها هی فارس بێت، وه‌ك به‌شێكیش له‌و ستراتیژیه‌ته، به‌ناوی وڵاتی فارسه‌وه بێت نه‌ك ئێران.
ئه‌و توێژه‌ره ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا به‌شێك له وڵاتانی رۆژئاوا، دیارترینیشیان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی یه‌كپارچه‌یی ئێران، ئه‌و ستراتیژیهتییه له رێگه‌ی ئامرازی ناڕاسته‌وخۆوه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، كه هه‌ندێكجار خۆی له هاندانی بزووتنه‌وه جوداخوازه‌كان ده‌بینێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی له‌باربردنی ئابووری ئێران ده‌ده‌ن، له رێگه‌ی ئه‌و سزا ئابوورییه گشتگیره‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێندرێت. هه‌ندێك له ركابه‌ره هه‌رێمییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێران پاڵپشتی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌كه‌ن، بۆ نموونه‌ش محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، كه رایگه‌یاندبوو شه‌ڕ ده‌گوازنه‌وه ناو خاكی ئێران.
ئه‌و ستراتیژیه‌ته سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟
نووسه‌ر له وتاره‌كه‌دا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، ئێستا هه‌ندێك وڵاتی دژی ئێران له ناوچه‌كه، یان هه‌ندێك وڵاتی رۆژئاوا، به ئاشكرا باس له ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌ربازی ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر ئێران، كه ره‌نگه ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئێران، به‌ڵام پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌مانه‌ن: ئایا هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه، سه‌قامگیری وڵاته ههرێمییهكانییان زیاتر كردووه؟ ئايا پێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێزیان زیاتر كردووه؟ وێرانبوونی سووریا بووه‌ته هۆی سه‌قامیگری زیاتری ئیسرائیل؟ جه‌نگی یه‌مه‌ن سعوودیه‌ی سه‌قامگیرتر كردووه؟ جه‌نگی عێراق هێمنی توركیای ده‌سته‌به‌ر كردووه؟ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا سوودیان له‌و جه‌نگانه بینیوه؟ ره‌وشی مافی مرۆڤ باشتر بووه؟ دیموكراتییه‌ت گه‌شه‌ی كردووه؟ سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێكیش، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییانه كۆتاییهاتنی دیكتاتۆرییه‌ت و بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراتییه‌ت بوونه، وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ش "نه‌خێره".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، نووسه‌ر روونی ده‌كاته‌وه، جه‌نگی سووریا بووه‌ته هۆی هاتنی هێزی بیانی بۆ نزیك سنووره‌كانی ئیسرائیل، هه‌رچه‌نده پێشتر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به هیچ شێوه‌یه‌كی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له دژی ئیسرائیل ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام ئێستا ئه‌سته‌مه بزانرێت میلیشیاكان وه‌ك رژێم ده‌بن و هیچ كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ناده‌ن یان نا. هه‌رچی ئه‌وروپایه دووچاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره بووه به‌هۆی هاتنی ئه‌و لێشاوه زۆره‌ی په‌نابه‌ران، به جۆرێك، ده‌كرێت بگوترێت شوێنه‌واری ئه‌و شه‌پۆله‌ی په‌نابه‌ران خراپترین قه‌یرانه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپایه.
توێژه‌ره‌كه له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ده‌نووسێت: "به ره‌چاوكردنی تۆماری 15ی ساڵی رابردوو، با سیاسه‌تێكی دیكه‌ی جیاواز بگیرێته به‌ر، هێزه ده‌ره‌كییه‌كان سه‌رنجییان له‌سه‌ر راگرتنی هاندانی به‌رده‌وامی شه‌ڕه هه‌رێمییه‌كان بێت و هاوكارییان نه‌كه‌ن، گرنگی به بیناتنانی ئاشتی و گێڕانه‌وه‌ی په‌یكه‌ری یه‌كگرتووی وڵاته په‌رته‌وازه‌كان بده‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. سه‌ختییه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، هه‌مووان ئاشتییان ده‌وێ، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌و به مه‌رجه‌كانی خۆی و ئاماده‌ش نییه سازش له‌سه‌ر هیچ شتێك بكات".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "به‌بێ سازشكردن و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو، به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی دوورتر ده‌كه‌وێته، ناوچه‌كه‌ش ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی وێرانكه‌ر دایده‌پۆشێت، به‌بێ ئاشتی ته‌واو، خه‌ونه‌كانی رێزگرتن له ماف مرۆڤ و بوونی سیسته‌می دیموكراتی، له گۆڕدهنرێن".
سه‌رچاوه: هاف پۆست
ا. م