به‌غدا سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ 15 ئافره‌تى توركيا ده‌ركرد
تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌نديان به رێكخراوى تيرۆريستى داعش به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به رێكخراوى داعشه‌وه، دادگايه‌كى عێراقى، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر 15 ئافره‌تى به ره‌چه‌ڵه‌ك توركى خه‌ڵكى توركيادا سه‌پاند.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فه‌ره‌نسى بڵاويكرده‌وه، دادوه‌رى دادگاى تاوانه‌كانى عێراق، سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر 15 ئافره‌تى توركيادا سه‌پاندووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و ئافره‌ته ده‌ستگيركراوانه، تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌نديان به رێكخراوى تيرۆريستى داعش به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه سزا دراوون.
دادگاى تاوانه‌كانى ناوه‌ندى له به‌غدا، پێشتريش ئافره‌تێكى ديكه‌ى توركى به سزاى له‌سێداره‌دان سزا دابوو.
هه‌روه‌ها ده‌يان ئافره‌تى تورك و ئازه‌رى به هه‌مان تۆمه‌ته‌وه سزاى زيندانى هه‌تا ههتاييان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى داعش، توركيا به رێڕه‌وى سه‌ره‌كى هاتنى چه‌كداره‌كانى داعش بۆ له ئه‌وروپاوه بۆ ناو خاكى سووريا و عێراق هه‌ژمار ده‌كرا و به‌و هۆيه‌وه له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نقه‌ره رووبه‌ڕووى ره‌خنه كرايه‌وه و له به‌رامبه‌ريشدا به‌رپرسانى توركيا ئه‌و تۆمهتانهيان ره‌تده‌كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌يان بووبێته بنكه‌ى خۆ رێكخستن و ئاماده‌كارى چه‌كدارانى داعش بۆ چوونه ناو سووريا و عێراق.
ئ.ر