ئه‌ردۆغان: عه‌فرين راده‌ستى خه‌ڵكه راستهقينهكهى دهكهينهوه
هێرشى توندى كرده سه‌ر سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د و به "بكوژ" وه‌سفيكرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، جارێكى ديكه هێرشى توندى كرده سه‌ر سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د و به "بكوژ" وه‌سفيكرد. له باره‌ى عهفرينشهوه، گوتى: "ئێمه شه‌ڕ راناگرين تا ناوچه‌كه پاك دهكهينهوه".
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان، له به‌رده‌م ئاپۆڕاى ئه‌ندام و لايه‌نگرانى پارته‌كه‌ى له ويلايه‌تى غازى عه‌نتابى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى توركيا (باكوورى كوردستان) وتارێكى پێشكه‌شكرد.
له‌و وتاره‌دا، ئه‌ردۆغان گوتى: "سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د به‌رپرسياره له كوژرانى دوو مليۆن هاووڵاتى وڵاته‌كه‌ى به چه‌كى كلاسيكى و كيميايى".
ئه‌ردۆغان سه‌رسوڕمانى خۆى ده‌ربڕى و گوتى"پێم سه‌يره هێشتا جيهان له پشت رژێمى سوورياوهيه و به‌رگرى له ئه‌سه‌د ده‌كات".
سه‌باره‌ت به له‌شكركێشى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستان)، ئه‌ردۆغان گوتى: "شه‌ڕ و هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و سوپاى سوورياى ئازاد دژى تيرۆريستان به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ناوچه‌كه به‌ته‌واوى پاكده‌كرێته‌وه".
گوتيشى: "عه‌فرين ده‌گێڕينه‌وه و دهيدهينهوه ده‌ست خاوه‌نه راستهقينهكانى، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى قه‌ڵغانى فورات كردمان و ناوچه‌كانى راعى، جه‌رابلووس، بابى هاوسنووريمان راده‌ستى خه‌ڵكه‌كه‌يان كرده‌وه".
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى له ئه‌مريكاش گرت و به "هه‌ندێ لايه‌نى نێوده‌وڵه‌تى" ناويبرد و گوتى: "ئێوه له دوورى 11 هه‌زار كيلۆمه‌تر له ناوچه‌كه‌مانه‌وه هاتوون و مووچه به تيرۆريستان ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر ئێوه هاوپهيمانمانن، فه‌رموون به رووحى هاوپه‌يمانى مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر هاوپهيمانمان نين، فه‌رموون به ئاشكرا پێمان بڵێن".
توركيا پێى وايه، كورد له شارى عه‌فرين كه‌مينه‌يه و زۆرينه‌ى عه‌ره‌ب و توركمانه و دژى ئه‌وه‌يه ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى شاره‌كه به‌ده‌ست كورده‌وه بێت.
هێرشى سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 ه‌وه ده‌ستيپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم
ئ.ر