مه‌سعود حه‌يده‌ر: له عێراقدا زۆر باسى خۆمانمان به خراپى كردووه
عه‌بادى و مالكى جياوازيان نييه و كێشه‌ى سه‌ره‌كى كورد ئه‌و عه‌قڵيه‌ته‌يه ده‌يه‌وێت عێراق به‌ڕێوه به‌رێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، مه‌سعود حه‌يده‌ر، رايگه‌ياند، "ئێمه له به‌غدا زۆر باسى خۆمان به خراپى كردووه". گوتيشى: "عه‌بادى و مالكى جياوازيان نييه و كێشه‌ى سه‌ره‌كى كورد ئه‌و عه‌قڵيه‌ته‌يه ده‌يه‌وێت عێراق به‌ڕێوه به‌رێت". روونيشيكرده‌وه، "بێ متمانه‌ييه‌كى زۆر له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا درووست بووه".
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 08:00ى ئه‌مشه‌و، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، باسى له ورده‌كارى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، مه‌سعود حه‌يده‌ر گوتى: "عه‌بادى له هه‌موو لێدوانه‌كانى سێشه‌ممانى باسى پرسه‌كانى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێم ده‌كات، له راستيدا ماوه‌يه‌كى زۆره، به‌شێكى زۆرى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له 14 تا 15 ساڵى رابردوودا كه‌ڵه‌كه بووه. بێ متمانه‌ييه‌كى زۆر له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا درووست بووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نيم چاوپۆشى له گه‌نده‌ڵى بكرێت، به‌ڵام به‌شێكى زۆرى ئه‌وه‌ى به‌غدا ره‌ئى زۆر زۆر خراپه له‌سه‌ر هه‌موو شتێكى هه‌رێم ئه‌وه‌يه، ئێمه خۆمان به خراپى باسى خۆمان ده‌كه‌ين. ئێمه له عێراقدا ئه‌وه‌نده به خراپه باسى خۆمانمان كردووه، له‌وانه‌يه عێراق ئه‌و بۆچوونه‌ى نه‌بووبێت. خۆم چه‌ند رۆژێكه دوور له راگه‌ياندنه‌كان، به‌شێك له به‌رپرسان ئاگادارن، چاودێرى ليژنه‌كانى پێداچوونه‌وه به كه‌رتى په‌روه‌رده و ته‌ندرووستيم كردووه، به‌رپرسانى هه‌رێم به‌ده‌نگيانه‌وه چوون، كێشه‌يان بۆ چاره‌سه‌ر كردوون، زۆرترين ئاسانكارييان بۆ كراوه. ده‌مانه‌وێت ئه‌گه‌ر له شوێنێك گرفت هه‌يه، زوو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين و به‌م حسابه بێت ره‌نگه چوار تا پێنج مانگى ديكه ئه‌م وردبينييه ته‌واو نابێت".
روونيشيكرده‌وه، "مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، هه‌رچييان كردبێت، مافى خۆيانه. كێشه‌ى نه‌دانى مووچه، دوولايه‌نه‌يه. به‌شێكى له ئه‌ستۆى خۆمانه، چونكه نه‌مانتوانى به شێوه‌يه‌كى باش ئيداره‌ى وڵاتى خۆمان بكه‌ين. ئه‌مه راستييه‌كه له باڵاترين ئاسته‌وه دان به‌م راستييه‌دا نراوه. به‌ڵام ئێستا چاره‌سه‌ر چييه.. ئێمه داوامان كرد له عه‌بادى، وه‌ك نيازپاكى دوو مووچه بدات، هى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌ندرووستى، چونكه زۆرترينى وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نييه‌كانى هه‌رێمن و به‌شێكى زۆر له قورسايى دارايى له‌سه‌ر هه‌رێم كه‌مده‌بێته‌وه. به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زيران ته‌نيا به‌ڵێن ده‌دات، بابه‌تى مووچه‌ى كردووه به كارتى سياسى و به خواستى خۆى موزايه‌ده‌ى پێوه ده‌كات، هه‌م له شه‌قامى كوردى و هه‌ميش له شه‌قامى عێراقى".
مه‌سعود حه‌يده‌ر، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "ئه‌گه‌ر له بۆته‌ى مووچه و بودجه ده‌ربچين، ده‌بينين، كێشه‌كه له‌و عه‌قڵيه‌ته‌يه كه ئيداره‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌كات. راسته ئه‌مڕۆ به‌لامانه‌وه گرنگ مووچه خۆران و بازارى هه‌رێمه، به‌ڵام كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له‌م بازنه‌يه فراوانتر و قوڵتره. كێشه‌ى رێزگرتنه له ده‌ستوورى عێراقى. هه‌وڵدانه بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكى فيدراڵى، عه‌بادى ره‌نگه هه‌ندێك نه‌رمتر بێته به‌رچاوان، به‌ڵام ده‌شێت توندتريش بێت له مالكى، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وان هيچ جياوازييان نييه".
سه‌باره‌ت به ناردنى مووچه، مه‌سعود حه‌يده‌ر، گوتى: "ليژنه‌كان خه‌ريكى وردبينين. كاره‌كانيان به باشى رۆيشتووه. له كۆبوونه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌وان تێبينيان له‌سه‌ر ليستى مووچه و مووچه‌خۆرانى عێراق هه‌بووه و دوو ساڵه داوايان كردووه و هێشتا پێيان نه‌دراوه. ليژنه‌كه كێشه‌كانى ده‌ستنيشانكردووه، پێيان وايه ده‌كرێت ئه‌و كێشانه تێپه‌ڕێنرێت. تا كۆتايى مانگى ئازاريان پێدراوه. وردبينى په‌روه‌رده و ته‌ندرووستى ته‌واو بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "عه‌بادى ده‌ست به ده‌ست به هه‌موو لايه‌ك ده‌كات، نه‌ك ته‌نيا كورد و ده‌يه‌وێت وه‌ك كارتى هه‌ڵبژاردن به‌كارى بهێنێت".
ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌گه‌ر شيعه بيه‌وێت حكومه‌تى زۆرينه پێكبهێنێت و يه‌ك دوو كورد بخاته كابينه‌كه‌يه‌وه، بڵێت ئه‌وه نوێنه‌رى كوردن، بێگومان نابێته حكومه‌تى زۆرينه و هه‌مان كه‌لتوورى سياسيى به‌عسه".