كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك كاتدا بارانی بەلێزمە دەبارێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو و باران دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بارانێكی مامناوەند دەبارێت و لە ھەندێك كاتدا لێزمە باران و ھەورە تریشقە دەبێت.

ھەروەھا كەشناسی پێشبینی دەكات سبەی بارانبارین بەردەوام بێت و لە كاتی جیاجیادا لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی بە لێزمە دەبێت.
