كۆمه‌ڵناسی عێراقی و دۆستی كورد "فالح عه‌بدولجه‌بار" كۆچی دوایی كرد
كۆچكردوو خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی پشتگیرانه بووه بۆ گه‌لی كورد و پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی كورد
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، زانای ناسراوی كۆمه‌ڵناسی عێراقی "فالح عه‌بدولجه‌بار" له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له به‌یروت كۆچی دوایی كرد.
به‌گوێره‌ی راپۆرته عێراقییه‌كان، پێشتر به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه عه‌بدولجه‌بار له‌سه‌ر جێگا كه‌وتبوو، ئه‌مڕۆش له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له به‌یروت گیانی له‌ده‌ستدا.
عه‌بدولجه‌بار له ساڵی 1946 له به‌غدا له‌دایك بووه و، یه‌كێك له زانا دیاره‌كانی بواری كۆمه‌ڵناسی له عێراق و ناوچه‌كه بووه.
كۆچكردوو خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی پشتگیرانه بووه بۆ گه‌لی كورد و پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی كورد.
ناوبراو وه‌ك مامۆستا و توێژه‌ر له زانكۆی ڵه‌نده‌ن و قوتابخانه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵناسی له كۆلیژی بیركبێرگ كاری كردووه، دكتۆراكه‌شی هه‌ر له‌و زانكۆیه به‌ده‌ستهێناوه.
له‌مباره‌شه‌وه، فریاد رواندزی وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شت و گوزار و شوێنه‌واری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: "عه‌بدولجه‌بار به داهێنان و توێژینه‌وه‌كانی له‌ناوماندا هه‌ر زیندووه و له هزر و دڵی عێراقییه‌كاندا به‌نه‌مری ده‌مێنێته‌وه".
رواندزی گوتیشی، "رێبازی كۆچكردوو بواره‌كانی زانستی و رۆشنبیری به‌داهێنانه‌كانی پرشنگدار كردووه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌و زانایه به توێژینه‌وه‌كانی له بواره‌كانی هزری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست میراتێكی گه‌وره‌ی له‌دوای خۆی بۆمان به‌جێ هێشتووه، كه هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ئاین، رۆڵی یاسا، ململانێی ئاینی، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئه‌وانی دیكه له‌خۆ ده‌گرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "به كۆچكردنی عه‌بدولجه‌بار ناوه‌ندی رۆشنبیری یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زانا و كه‌سایه‌تی خۆی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام ئه‌و به كار و داهێنانه‌كانی به نه‌مری له‌ناومان ده‌مێنێته‌وه".
عه‌بدولجه‌بار خاوه‌ن چه‌ندین په‌رتوك، توێژینه‌وه و گوتاره، له‌وانه‌ش "الدولة والمجتمع المدني في العراق, الديمقراطية المستحيلة – حالة العراق, معالم العقلانية والخرافة في الفكر العربي".
له‌نێوان پهرتووهكهكانییشدا "المادية والفكر الديني المعاصر، وبنية الوعي الديني والتطور الرأسمالي (چه‌ند توێژینه‌وه‌یێكی سه‌ره‌تایی)، فرضيات حول الاشتراكية و المقدمات الكلاسيكية لنظرية الاغتراب".