وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد بۆ كوردستان24: داواى دانووستانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ين

پێويسته‌ فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێنه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد، مارگرێت ۆڵسترۆم، تايبه‌ت به‌ كوردستان24، رايگه‌ياند، پێويسته‌ هه‌ولێر و به‌غدا دانووستان بكه‌ن و به‌غدا فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه‌.

ۆڵسترۆم، گوتيشى: "بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ دانووستانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ده‌ستپێبكات. پرۆسه‌يه‌كى گشتگير له‌ عێراق بێته‌ ئاراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشانه‌".

زیری دەرەوەی سوید لەرێگای کوردستان٢٤ داوای رێکەوتن دەکات دەربارەی کردنەوەی فرۆکەخانەکانی ھەرێم .

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەستيپێکرد.

پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی سوید لە وڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24 دەربارەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان، گوتى:  "ھەرچەندە ئەوە بابەتە پرسێکی ناوخۆییە، بەڵام بابەتێکی گرنگە و دەبێت چارەسەر بکرێت".

هه‌روه‌ها گوتى: "پێویستە لێکتێگەیشتن و رێکەوتن ھەبێت لەسەر ئەوبابەتە".

ئه‌مڕۆ جارێكى ديكه‌، حكومه‌تى عێراق، بڕياريدا، ماوه‌ى داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تا كۆتايى مانگى ئايار/ مايۆى داهاتوو درێژ بكاته‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى له‌ دواى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆييه‌وه‌ له‌ 25ى ئه‌يلوولى رابردوو، به‌غدا گه‌مارۆى خستبووه‌ سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان.

ئ.ر