مه‌ترسی ئه‌منی كێشه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران درووست ده‌كات
"ئامێری تیشكی ئێكسی نییه بۆ پشكنینی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له‌عێراقه‌وه دێن"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئێرانی – عێراقی، جه‌ختی كرده‌وه، ئێستا به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌منییه‌وه، ناتوانرێت پلانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووك له‌ڕیگه‌ی بارهه‌ڵگره‌وه بۆ ئێران جێبه‌جێ بكرێت.
له‌كاتێكدا عێراق و ئێران له‌سه‌ر 60 هه‌زار به‌رمیل ئاڵوگۆڕی رۆژانه‌ی نه‌وت رێككه‌وتبوون، به‌شێوه‌یه‌ك رۆژانه 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ر و بارهه‌ڵگره‌وه بگوازرێته‌وه پاڵاوگه‌كانی كرماشان له ئێران، له‌به‌رامبه‌ردا ئێران له باشووره‌وه، رۆژانه 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌خاته سه‌ر حیسابی عێراق و ره‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كانی كه‌نداو ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌مید حوسێنی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئێرانی – عێراقی ئاشكرایكرد، "به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئه‌منی، ئێران له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه تووشی كێشه بووه".
ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا له‌سه‌ر زاری حوسێنی بڵاویكرده‌وه، "ئێران ئامێری تیشكی ئێكسی نییه بۆ پشكنینی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له‌عێراقه‌وه دێن"، گوتیشی: "ئێران بۆ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ ده‌كات".
وه‌ك زانراویشه، ئێستا هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران كار له‌سه‌ر راكێشانی هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی شوێنی به‌كارهێنانی بارهه‌ڵگره‌كان بگرێته‌وه، زۆر باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، له‌وانه‌یه له داهاتوودا ئه‌و هێڵه نوێیه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، ببێته جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ هێڵی نه‌وتی كوردستان بۆ توركیا، كه له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه به بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 به‌هۆی رێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عی و سوپای عیراق كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرایه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رجه‌م كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگاكه كه‌وته‌وه ده‌ست حكومه‌تی عێراق و هه‌ر یه‌كه له ئێران و بریتانیا چه‌ند رێككه‌وتنێكی نه‌وتییان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا واژۆكرد.