25 سوپا به‌هێزه‌كانی جیهان

عێراق له‌ پله‌ی 57 دایه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌گوێره‌ی سه‌رژمێرییه‌كی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (Global Firepower)ـی ئه‌مریكی، هێشتا سوپاكانی ئه‌مریكا و رووسیا به‌هێزترینی جیهانن و سوپای چین و هیندستانیش له‌ پاش ئه‌وان دێن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "Business Insider"ـی ئه‌مریكی لیستی 25 به‌هێزترین سوپای جیهانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی سه‌رژمێری ساڵی 2017 ژماره‌یه‌كیشیان سوپای وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن.

1- سوپای ئه‌مریكا

ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌بازانه‌ی له‌ خزمه‌تدان و له‌هێزی یه‌ده‌گن ده‌گاته‌ سه‌رووی 2.3 ملیۆن سه‌رباز. خاوه‌نی 13700 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و 5800 تانك و 415 كه‌شتی جه‌نگییه‌ و 19 كه‌شیتیان فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌. بوودجه‌ی ساڵانه‌یان ده‌گاته‌ 587 ملیار دۆلار.

2- سوپای رووسیا

ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدان و هێزه‌ یه‌ده‌گه‌كانیان ده‌گاته‌ 3.3 ملیۆن سه‌رباز. 3700 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 20 هه‌زار تاكی هه‌یه‌ و خاوه‌نی 352 كه‌شتی جه‌نگییه‌ و ته‌نها یه‌ك دانه‌یان فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌. بوودجه‌ی ساڵانه‌یان ده‌گاته‌ 44.6 ملیار دۆلار.

3- سوپای چین

ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدان و هێزه‌ یه‌ده‌گه‌كانیان ده‌گاته‌ 3.7 ملیۆن سه‌رباز. زیاتر له‌ 2900 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و هاوشانی گه‌شتیگه‌لی جه‌نگی كه‌ له‌ 714 كه‌شتی پێكدێت و فڕۆكه‌هه‌ڵگریان تێدایه‌ و هه‌ندێكیا له‌ قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دان و یه‌كێكیشیان له‌ قۆناغی پێشخستندایه‌ و بوودجه‌ی ساڵانه‌یان له‌ سه‌رووی 161 ملیار دۆلاره‌وه‌یه‌.

4- سوپای هیندستان

ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدان و هێزه‌ یه‌ده‌گه‌كانیان ده‌گاته‌ 4.2 ملیۆن سه‌رباز و خاوه‌نی زیاتر له‌ 2100 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 4400 تانك و 295 كه‌شتی جه‌نگی و 3 كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌ و بوودجه‌ی ساڵانه‌یان ده‌گاته‌ 51 ملیار دۆلار.

5- سوپای فه‌ڕه‌نسا

ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدان و هێزه‌ یه‌ده‌گه‌كانیان ده‌گاته‌ 387 هه‌زار سه‌رباز و خاوه‌نی زیاتر له‌ 1300 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 405 تانك و 118 كه‌شتی جه‌نگییه‌ كه‌ 4 دانه‌یان فڕۆكه‌هه‌ڵگرن و بوودجه‌ی ساڵانه‌یان ده‌گاته‌ 35 ملیار دۆلار.

6- سوپای بریتانیا

ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدان و هێزه‌ یه‌ده‌گه‌كانیان ده‌گاته‌ 232 هه‌زار سه‌رباز و خاوه‌نی زیاتر له‌ 856 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 249 تانك و 76 كه‌شتی جه‌نگییه‌ كه‌ 2 دانه‌یان فڕۆكه‌هه‌ڵگرن و بوودجه‌ی ساڵانه‌یان ده‌گاته‌ 45 ملیار دۆلار.

7- سوپای ژاپۆن

ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدان و هێزه‌ یه‌ده‌گه‌كانیان ده‌گاته‌ 311 هه‌زار سه‌رباز و خاوه‌نی 1590 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 700 تانك و 131 كه‌شتی جه‌نگییه‌ كه‌ 4 دانه‌یان فڕۆكه‌هه‌ڵگرن و بوودجه‌ی ساڵانه‌یان ده‌گاته‌ 43 ملیار دۆلار.

8- سوپای توركیا

ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدان و هێزه‌ یه‌ده‌گه‌كانیان ده‌گاته‌ 743 هه‌زار سه‌رباز و خاوه‌نی 1000 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 2400 تانك و 194 كه‌شتی جه‌نگییه‌ و بوودجه‌ی ساڵانه‌یان ده‌گاته‌ 8.2 ملیار دۆلار.

9- سوپای ئه‌ڵمانیا

ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدان و هێزه‌ یه‌ده‌گه‌كانیان ده‌گاته‌ 210 هه‌زار سه‌رباز و خاوه‌نی 698 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 543 تانك و 81 كه‌شتی جه‌نگییه‌ و بوودجه‌ی ساڵانه‌یان ده‌گاته‌ 39.2 ملیار دۆلار.

10- سوپای میسر

ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدان و هێزه‌ یه‌ده‌گه‌كانیان ده‌گاته‌ 1.3 هه‌زار سه‌رباز و خاوه‌نی 1130 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 4100 تانك و 319 كه‌شتی جه‌نگییه‌ كه‌ 2 دانه‌یان فڕۆكه‌هه‌ڵگرن و بوودجه‌ی ساڵانه‌یان ده‌گاته‌ 4.4 ملیار دۆلار.

هه‌روه‌ها سوپاكانی (ئیتالیا، كۆریای باشوور، پاكستان، ئیندۆنیسیا، ئیسرائیل) له‌ ریزبه‌ندی 11 تا 15 دان.

پاش ئه‌وان سوپاكانی (ڤێتنام، به‌رازیل، تایوان، پۆڵه‌ندا، تایله‌ند) له‌ ریزبه‌ندی 16 تا 20 دان.

سوپای ئێران كه‌وتووه‌ته‌ ریزبه‌ندی 21 و پاش ئه‌ویش سوپای ئوسترالیا دێت. دواتر سوپای كۆریای باكوو و سعوودیه‌ش له‌ ریزبه‌ندی 24دایه‌ و سوپای جه‌زائیریش ریزبه‌ندی 25ـه‌مین به‌ھێزترین سوپای جیهانی به‌ركه‌وتووه‌.

به‌ڵام عێراق هێشتا له‌ ریزبه‌ندی په‌نجاوحخه‌وته‌مین سوپای جیهاندایه‌ و وه‌ك ساڵانی پێشتری ماوه‌ته‌وه‌.