ئه‌و كاته‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ له دۆسته‌كه‌ی كوردی داوه له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا بووه
ڤیدیۆی ساتی تێكچوونی ته‌ندرووستی كۆمه‌ڵناسه ناوداره‌كه‌ی عێراق بڵاوده‌بێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و كاته‌ی "فالح عه‌بدولجه‌بار" كه كۆمه‌ڵناسێكی عێراقی و دۆستێكی كورد بوو ره‌وشی ته‌ندرووستی تێكچووه‌و تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه، له ستۆدیۆی كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ی عێراق بووه له به‌یروت و به‌شداریی پرۆگرامێكی كه‌ناڵه‌كه‌ی كردووه.
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌كی كه‌ناڵه‌كه ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌كه، كاتێك پرسیار له‌و كۆمه‌ڵناسه عێراقییه ده‌كات، ئه‌و ناتوانێت وه‌ڵامبداته‌وه‌و بارودۆخی تێكده‌چێت و كه‌سێك له ستۆدیۆكه دێته لای تا یارمه‌تی بدات، پاش ئه‌وه‌ی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی له به‌یرووت به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كۆچی دوایی كردووه.
هه‌ر چه‌نده میدیاعێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه پێشتر به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه عه‌بدولجه‌بار له‌سه‌ر جێگا كه‌وتبوو، به‌ڵام له كاتی به‌شداریكردن له پرۆگرامێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی جه‌ڵته لێیداوه‌و له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا بووه كه كۆچی دوایی كرد.
عه‌بدولجه‌بار له ساڵی 1946 له به‌غدا له‌دایك بووه و یه‌كێك له زانا دیاره‌كانی بواری كۆمه‌ڵناسی بووه له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
كۆچكردوو خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی پشتگیرانه بووه بۆ گه‌لی كورد و پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی كورد.
ناوبراو وه‌ك مامۆستا و توێژه‌ر له زانكۆی له‌نده‌ن و قوتابخانه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵناسی له كۆلیژی بیركبێرگ كاری كردووه، دكتۆراكه‌شی هه‌ر له‌و زانكۆیه به‌ده‌ستهێناوه.
له‌مباره‌شه‌وه، فریاد رواندزی وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: "عه‌بدولجه‌بار به داهێنان و توێژینه‌وه‌كانی له‌ناوماندا هه‌ر زیندووه و له هزر و دڵی عێراقییه‌كاندا به‌نه‌مری ده‌مێنێته‌وه".
رواندزی گوتیشی، "رێبازی كۆچكردوو بواره‌كانی زانستی و رۆشنبیری به‌داهێنانه‌كانی پرشنگدار كردووه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌و زانایه به توێژینه‌وه‌كانی له بواره‌كانی هزری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست میراتێكی گه‌وره‌ی له‌دوای خۆی بۆمان به‌جێ هێشتووه، كه هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ئاین، رۆڵی یاسا، ململانێی ئاینی، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئه‌وانی دیكه له‌خۆ ده‌گرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "به كۆچكردنی عه‌بدولجه‌بار ناوه‌ندی رۆشنبیری یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زانا و كه‌سایه‌تی خۆی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام ئه‌و به كار و داهێنانه‌كانی به نه‌مری له‌ناومان ده‌مێنێته‌وه".
عه‌بدولجه‌بار خاوه‌ن چه‌ندین په‌رتوك، توێژینه‌وه و گوتاره، له‌وانه‌ش "الدولة والمجتمع المدني في العراق, الديمقراطية المستحيلة – حالة العراق, معالم العقلانية والخرافة في الفكر العربي".
له‌نێوان په‌رتووه‌كه‌كانییشدا "المادية والفكر الديني المعاصر، وبنية الوعي الديني والتطور الرأسمالي (چه‌ند توێژینه‌وه‌یێكی سه‌ره‌تایی)، فرضيات حول الاشتراكية و المقدمات الكلاسيكية لنظرية الاغتراب".