ئێران عه‌بادی شه‌رمه‌زار ده‌كات
قاسم سوله‌یمانی سه‌ره‌كی هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "الحیاة"ی له‌نده‌نی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری "هاوپه‌یمانی نیشتمانی" شیعی، ده‌یانه‌وێت پرسی بوونی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق بخه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مان، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك كۆماری عێراق شه‌رمه‌زار بكه‌ن و كاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر پێگه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌وڵه‌تی یاسا، به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوای پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی ده‌كات.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، پرسی بوونی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ببه‌نه په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌كه بۆ الحیاة، ده‌ڵێت: "ئه‌و په‌رله‌مانتارانه، داوای روونكردنه‌وه له ژماره و ئه‌ركی ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریكییانه له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن كه له عێراقن، به‌تایبه‌تیش له دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی داعش".
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، په‌رله‌مانتارانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌نجوومه‌نی باڵا، عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، فهسیڵهكانی حه‌شدی شه‌عبی، داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ن له عێراق.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، هه‌وڵده‌درێت حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی روونكردنه‌وه بدات كه ئایا هیچ رێككه‌وتنێكی نێوان حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌وه باره‌یه‌وه هه‌یه یان نا؟
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس، له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سیاسییه شیعییه‌كانی به‌غدا، دووپاتیان له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لیستنی هاوبه‌شی نێوان "ره‌وتی نه‌سری عه‌بادی" و هاوپه‌یمانی "فه‌تح"ی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ته‌نها دوو رۆژ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی نێوانیان تێپه‌ڕببوو، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن.
وه‌ك رۆژنامه‌كه باسی ده‌كات، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی نێوان نه‌سر و فه‌تح، له‌سه‌ر داوای قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسادارانی ئێران بووه، سه‌ره‌تا داوای كردووه فه‌تحی حه‌شدی شه‌عبی و نه‌سری عه‌بادی، به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكات، دواتریش فه‌رمانی به به‌ره‌ی فه‌تح كردووه، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و له عه‌بادی دووربكه‌ونه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، به‌و كاره، حه‌یده‌ر عه‌بادییان له‌به‌رده‌م وڵاتی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا شه‌رمه‌زار كردووه، چونكه به‌رده‌وام گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به نزیك له ئێران داده‌نرێت، له‌كاتێكدا وڵاتانی رۆژئاوا ده‌یانه‌وێت عه‌بادی له بوونی په‌یوه‌ندی به‌و گرووپانه داببڕن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به گوته‌ی ئه‌یاد سامه‌رائی، سكرتێری گشتی حزبی ئیسلامی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "هه‌ندێك كوتله‌ی سیاسی وایده‌بینن، عه‌بادی ویستوویه‌تی خۆی كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه دیاری بكات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وا پێشبینی ده‌كرا، عه‌بادی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بووه له رێگه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه حكوومه‌تێكی زۆرینه بنیات بنێت، بۆیه زۆربه‌ی كوتله‌كان ره‌تیانكرده‌وه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
ا. م